ڕێبیکا هارمس: لە تورکیا هەموو کەسێک مەترسی لەسەرە کە بە تیرۆریست بناسێنرێت

ڕێبیکا هارمس، پەرلەمانتاری پێشووی ئەوروپا دەڵێت: " هاوڵاتیان لە تورکیا هەمان مافی یاساییان نییە و ئەو هەستە هەڕەمەکییەی دادپەروەری کە لە تورکیا باڵادەستە دەتوانێت هەموو کەسێک پێناسە بکات و هەرشتێک بیەوێت ئەنجامی بدات، بەڵام هەموو کەسێک مەترسی ئەوەی لەسەرە کە بە تیرۆریست یاخود دژ بە حکومەت بناسێنرێت".

ناوەندی هەواڵ

ڕێبیکا هارمس سیاسەتمەداری ئەڵمانی کە لە ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٦ سەرۆکی گروپی هاوپەیمانی ئازادی سەوز-ئەوروپا بوو لە پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی تورکیا لێدوانی بۆ میدیاکان دا.

هارمس وتی: "زیانەکانی ئەم مەترسیەی کە ئێستا ڕووی لە تورکیا کردووە لەبەر چاودایە، لە تورکیادا لە ئێستادا هەرکەسێک بۆی هەیە وەک تیرۆریست بناسێندرێت، بۆ من زۆر خراپە کە ڕۆژنامەنووسان و زانایان و پزیشکان و ئەو کەسانەی کە چەندین ساڵە زیندانی کراون ببینم، دەمێکە دەمزانی، کە هاوڕێم، سەڵاحەدین دەمیرتاش، ڕێبەری پێشووی هەدەپە، هیچ دەرفەتێکی لەبەردەم دادگاکاندا نییە".

هارمس ئاماژەی بەوەدا کە چیتر ناکرێت تورکیا وەک وڵاتێک کە سەروەری یاسا تیایدا هەبێت پێناسە بکرێت و وتی: "پێموایە تورکیا ڕێگایەکی زۆر قورسی گرتووەتە بەر و چیتر ناکرێت بە وڵاتێکی یاسای پێناسە بکرێت، ئەجێندایەکی چەوساندنەوەی سیاسی هەیە لەوڵاتدا بۆ خەڵکی بیروڕای جیاواز خەڵک نەک تەنها کار و پاشەکەوتەکانیان، بەڵکو ناوبانگیان و تەنانەت ئازادییە ترسناکەکانیشیان لە دەست دەدەن ئەمە چیدی پەیوەندی بە دیموکراسی و بەها ئازادی خوازەکانەوە نییە".