بەشداربووانی جەژنی نەورۆز لە وان: بیری ڕێبەر ئۆجالان ڕێگای کۆتاییهێنان بە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
بەشداربووانی جەژنی نەورۆز لە شاری وان لە باکووری کوردستان دەڵێن: بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گونجاوترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمەلایەنە کە کۆتایی بە ململانێکانی بەردەوامی ناوچەکە دەهێنێت.
مەميهان هیلبين زەيدان
وان- چەند شارێکی تورکیا بەتایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری کوردستان بە بەشداری بەربڵاوی گشتی شاهیدی جەژنی نەورۆز بوون کە گوزارشت لە وابەستەیی خەڵک بەم بۆنە کولتووری و مێژووییە دەکات، سەرەڕای ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و بارودۆخی سیاسی ئاڵۆز، هەزاران کەس بۆ ڕەچاوکردنی ڕێوڕەسمەکانی هێمای ئازادی و نوێبوونەوە کۆبوونەوە.
هەروەها شاری وان لە باکووری کوردستان شاهیدی ئاهەنگی گەورەی گشتی بۆ جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٦ بوو، سەرەڕای کەشوهەوای سارد و باران، جەژنی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بە جۆش و خرۆشێکی بەرچاوەوە بەڕێوەچوو، بەڵام نەبوونی هەنگاوی بناغەی، سەرەڕای دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە وەڵامی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، یەکێک بوو لەو پرسە دیارانەی کە باسی لێوەکرا.
بەشداربووان جەختیان لە بەردەوامیی هیواو باوەڕبوونیان بە ئەگەری گەیشتن بە ئاشتی کردەوە، دەستەبەرکردنی ئازادی تەواوەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داواکارییەکی بنەڕەتیی جەژنی نەورۆزە، بە لەبەرچاوگرتنی شەڕە بەردەوامەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر کەس پێیان وایە کلیلی چارەسەرکردنی قەیرانەکە لە دەستی ڕێبەر ئۆجالاندا ماوەتەوە.

"خەڵک گۆشەگیرییان لەسەر دەکرێت"
میدیا میرت، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئەدرمیت لە شاری وانی باکووری کوردستان، جەختی لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە ڕژێمی ئێستای ئێران کردەوە و ڕایگەیاند کە ڕژێم هیچ پاساوێکی نییە بۆ بەڕێوەچوونی ئەو شەڕە، ڕەنگە لە ئەنجامی ململانێ بەردەوامەکاندا دانیشتووان ناچاربن کۆچ بکەن و ژنان و منداڵان نابێت بەرگەی ئەو ئازارە سەختانە بگرن لەکاتێکدا هەوڵدەدەن لە ترسناکییەکانی شەڕ ڕزگاریان بێت.
جەختی لە ڕەتکردنەوەی گۆشەگیریی سەر خەڵکی مەدەنی کردەوە و هیوای خۆی دەربڕی کە جەژنی نەورۆز دەرفەتێک بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڕەخسێنێت و ئەوەش هەنگاوێک بێت بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

"ئێمە ئاشتی و ئازادیمان دەوێت"
ماجیدە فارهان، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە شاری ئارموش لە شاری وان، جەژنی نەورۆزی گێڕا و بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی کورد کرد، هیوای خۆی دەربڕی کە جەژنی نەورۆز ئارامی بۆ هەمووان بهێنێت، هەروەها ئێمە هەست بە خەمێکی قوڵ دەکەین بۆ شەڕی بەردەوامی ئێران، کە ژنان و منداڵان بەبێ بەزەییانە دەکوژرێن، شەڕ ناتوانێت هیچ ئامانجێک بەدەست بهێنێت، هەروەها کەس ناتوانێت بە توندوتیژی و خوێنڕشتن داهاتووی خۆی بونیاد بنێت، هەروەها ئاشتی و ئازادیمان دەوێت بۆ هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها داوای کۆتایی هێنان بە کوشتنی ژن و منداڵی زیاتر دەکەین.

"ژنان لە دیوی ئاشتی"
ئافەر جیلیبولو وتی: زیانبەرکەوتوواونی شەڕەکانی ئەمڕۆی ئێران و سووریا ژن و منداڵن، ژن هەمیشە لە دیوی ئاشتیدا بووە، بەڵام تەنانەت ئەوانەی خەبات بۆ ئاشتی دەکەن دەزانن لە کاتی پێویستدا چۆن خەبات بکەن.
سەرەڕای ئەو مەینەتییە پێناسە نەکراوە، ئاماژەی بەوەدا: کە ژنان زۆرترین ئیرادەیان هەیە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئێران، سووریا و تورکیا، چونکە داهاتوویەکی باشتریان بۆ منداڵەکانیان و بۆ هەموو جیهان دەوێت، هەروەها ژیانی زۆر بەفیڕۆ دەچێت و دەبێت ئەم خوێنڕشتنە کۆتایی پێبێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە ژنان و منداڵان زۆرترین کاریگەری شەڕیان لەسەرە، بۆ تێگەیشتن و چارەسەرکردنی شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت گوێ لە دیدگای ڕێبەر ئۆجالان بگرین، لەڕاستیدا ڕێبەر ئۆجالان ساڵانێک لەمەوبەر بە وردی باسی شەڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە و چۆنیەتی بەدەستهێنانی سەرکەوتنی ڕوونکردووەتەوە، ڕێگای دیموکراتی خستۆتەڕوو، لەو ئاوارەبوونە زۆرەملێیەی کە بەهۆی شەڕەکانی ئەمڕۆوە دروست بووە، نەک هەر ماڵێک وێران دەبێت، بەڵکو ژیانێک لەدەست دەچێت، لەم ڕوانگەیەوە چارەسەری شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندایە.