بەریتانیا مافی نیشتەجێببون بە ژنانی گەنجی تۆپی پێی ئەفغانی و خێزانەکانیان دەدات

دەیان کچی ئەفغانی کە یاریزانی تۆپی پێن لە تاڵیبان هەڵهاتوون، پێیان وتراوە کە دەتوانن بچنە بەریتانیا و لەگەڵ خێزانەکانیان نیشتەجێ بکرێن.

دەیان کچی ئەفغانی  کە یاریزانی تۆپی پێن لە تاڵیبان هەڵهاتوون، پێیان وتراوە کە دەتوانن بچنە بەریتانیا و لەگەڵ خێزانەکانیان نیشتەجێ بکرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

٣٥ ئەندامی تەمەن ١٣ بۆ ١٩ ساڵان، مانگی ڕابردوو لە کابول هەڵهاتوون و ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو لە هۆتێلێکی پاکستان ماونەتەوە، کە وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە ڤیزای کاتیان بەسەر بچێت.

وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا دەڵێت: "کاردەکەین بۆ یەکلاکردنەوەی ڤیزا بۆ تیمی گەشەپێدانی ژنانی ئەفغانی و چاوەڕوانی هاتنیان دەکەین بۆ بەریتانیا بۆ ماوەیەکی کورت".

ئەو ژنە گەنجانە ڕووبەڕووی ئەوە بوونەوە کە ئەگەر وڵاتێکی تر قبوڵی نەکردنایە دەبوایە بگەڕێنەوە ئەفغانستان.

سیو ئان ماری گیل، بەڕێوبەری دەزگای "ROKiT" کە پشتگیری لە هەڵاتنەکەیان کرد، وتی: "ئەمە هەواڵێکی نایابە و ئێمە زۆر سوپاسگوزاری سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن و سکرتێری هۆم ئۆفیس پریتی پاتێل دەکەین بۆ ئەو بڕیارەیان داوە".

وتیشی: " کچەکان زۆر نیگەران بوون دەربارەی ئەوەی کە چی بەسەریان دێت، بەڵام ئێستا زۆر ئاسوودە بوون، ئەوان دێن بۆ بەریتانیا لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا".