بەریتانیا، ڕێگایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەکاردەهێنێت

دوای ئەوەی ژنێک لە بەریتانیا دەستدرێژی دەکرێت سەر و دەکوژرێت، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بڕیار دەدات ڕێگای نوێ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بگرێتە بەر، سەرەکیترینیان ڕێکخستنەوەی ئەرکی پۆلیسە. ناوەندی هەواڵ

دوای ئەوەی ژنێک لە بەریتانیا دەستدرێژی دەکرێت سەر و دەکوژرێت، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بڕیار دەدات ڕێگای نوێ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان بگرێتە بەر، سەرەکیترینیان ڕێکخستنەوەی ئەرکی پۆلیسە.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٠ی تەمموز پریتی پاتێل، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، لە وتارێکیدا لە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاماژەی بەوەدا، وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردن بە ڕێگا نوێیەکەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئامادەباشی تەواوی کردووە.

لەوبارەیەوە ئەو وەزیرە وتی "لە ئایندەیەکی نزیکدا سەلامەتی شەقام دەستپێدەکات"، واتە هەر ژنێک هەستی بە نائارامی کرد لەسەر شەقامێک دەتوانێت دیاری بکات، بێ ئەوەی لە ناسنامە و هۆکارەکەی بکۆڵنەوە.

باسی لەوەشکرد وەزارەتی داد هێڵی تەلەفون بە بەردەوامی بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر چالاک دەکات بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ڕێکخستنەوەی ئەرکی پۆلیسی نیشتیمانی بەشێکە لەو ڕێگا نوێیەی کە ئامانج لێی بەدیهێنانی گۆڕانکارییە لە ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، چونکە ژمارەیەکی کەم لەوانەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان دەکەن ناویان وەک تۆمەتبار دێت.

دەرکردنی بڕیارێکی لەو شێوەیە لەدوای کوشتنی "سارا ئیفرادە"ی ٣٣ ساڵە کە بەر لە چوار مانگ لەلایەن پۆلیسێکەوە دەستدرێژی سێکسی بەرامبەر کراو و دواتر بێ هیچ بوونی زانیارییەک کوژرا، تا ئێستاش شیکردنەوەی تەواو لەسەر کوشتنەکەی ئاشکرا نەکراوە.