بەرێوەبەرایەتی تەندروستی: قوتابییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، قوتابییەکی تەمەن ١٧ ساڵ لە قوتابخانەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، قوتابییەکی تەمەن ١٧ ساڵ لە قوتابخانەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە پەڕەی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، قوتابییەکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ئامادەیی شەپۆلی کچان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە، ئەو قوتابخانەیە لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانییە، ئەو قوتابییە لە پۆلی ١٠ی ئامادەییە، لە پاش ڕووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتوونەتەش شوێنی ڕووداوەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا قوتابییەکی دیکە لە ئامادەیی کوردستانی کچان خۆی فڕێدایە خوارەوە.