بەرخۆدانی دایکانی شەنگال سوپای عێراقی ڕاوەستاند
دوای هەوڵدانی هێزێکی سوپای عێراق کە دوێنێ ویستیان بەناو گر زەرگدا تێبپەڕن بۆ شارۆچکەی تل عزێر، لەلایەن ئاسایشی ئێزیدخان و دایکان و هاوڵاتیانی شەنگالەوە ڕیگریان لێکرا، لە درەنگانێکی شەودا بە بەرخۆدانی شەنگالییەکان هێزەکەی سوپای عێراق پاشەکشەی کرد.
نەسرین حسێن
شەنگال- ڕێکەوتننامەی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لەنێوان بەغدا - هەولێر- تورکیا لەسەر هەڵوەشاندنەویە خۆسەری شەنگال، تا ئێستا ماوەتەوە، هەڕەشە، توندوتیژی و هێرشەکانی حکومەتی کازمی بۆ سەر شەنگال بەردەوامە، شەنگالییەکان لە دژی هێرشەکان بە چالاکیی جۆراوجۆر بەرخۆدان دەکەن و ئاماژە بەوەش دەکەن بە خوێنی خۆیان پارێزگاری لە خاکی خۆیان دەکەن.
لە بەردەوامی دان هەمان پلاندا دوێنێ، هێزەکانی سوپای عێراق بە هاوەن و چەکی قورس و هێزێکی زۆری سەربازییەوە هەوڵیاندا بچنە ناو شارۆچکەی تل عزێر-ی باشوری ڕۆژئاوای شەنگال، هاوڵاتیان ڕێگریان کرد لە چوونە ناوەوەی هێزەکە بۆ گوندی گرزەرگ تا بگەنە ناوچەی تل عزێر.
دایکانی ئێزدی کە هێمای بەرخۆدانن، هەمیشە لە بەرخۆداندا بوون و وتیان: ئێمە خوێنی ڕۆڵەکانمان لەسەر ئەم خاکەیە، هێشتا برینی فەرمانی شەنگالمان ساڕێژ نەبووە، با حکومەتی کازمی و پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەردۆغان بزانن کە ئێمە دایکی ئەم خاکەین ئەگەر دەیانەوێت تێپەڕن، دەبێت هێرشمان بکەنە سەر و بەو شێوەیە دەتوانن بێنە ناو خاکەکەمانەوە.
ت.پ