برایەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت
لە گوندێکی پارێزگای هەولێر برایەک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت و مێردی خوشکەکەشی بریندار دەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە گوندی گامێشتەپەی سەر بە ناحیای گوێر لە پارێزگای هەولێر، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە برایەک بە فیشەک کۆتای بە ژیانی خوشکەکەی خۆی دەهێنێت، بە وتەی چەند شایەتحاڵێک کێشەی کۆمەڵایەتی بووە، هەروەها دەڵێن پێش هاوسەرگیری خوشکەکەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هاوژینی ئێستایدا هەبووە و براکەی ناڕازی بووە بە ئەنجامدانی ئەم هاوسەرگیریە.
لە ڕووداوەکەدا ژنەکە گیان لەدەست دەدات و هاوژینەکەشی بریندار دەبێت و دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی هەولێر، تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی لێدوانی سەبارەت بە ڕووداوەکە نەداوە و چارەنوسی ئەو کەسەی تەقەی کردووە نادیارە .
ت.پ