بەرامبەر بە بڕیاری حکومەتی کاتی بۆ گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان نارەزایەتی دەردەبڕدرێت

مامۆستایان و خوێندکارانی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان سەبارەت بە بڕیاری حکومەتی کاتی لە دیمەشق بۆ گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان ڕایانگەیاند، زمانەکەمان هێڵی سوورە، ئێمە ڕازی نین بە گۆڕینی ناوی خوێندنگەکانمان.

نەغەم چاچان

 

قامیشلۆ-حکومەتی کاتی سووریا بە هەموو بڕیارێک کورد توڕە دەکات، ئێستاش بڕیاری گۆڕینی ناوی خوێندنگەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی داوە، گەل کاردانەوەی توندی هەیە بەرامبەر بەم بڕیارە، هەروەها خەڵک بۆ دەستەبەرکردنی مافی ناوە کوردییەکان ڕژانە سەر شەقامەکان، کە ناوی ئەو شەهیدانەی بۆ پاراستنی هەرێم و گەلەکەیان قوربانییەکی زۆریان داوە، لەسەر خوێندنگەکان دانراوە، گەل دەیەوێت ئەم ناوانە مسۆگەر بکرێن، زۆرێک لە مامۆستایان و خوێندکارانی پێیان وایە ناونانی دامەزراوە پەروەردەییەکان بە ناوی شەهیدانەوە ڕێگایەکە بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیدانەکانیان و پاراستنی مێژووییان لە یادی نەوەکانی داهاتوودا.

 

مامۆستایان و خوێندکارانی شاری قامیشلۆ سەبارەت بە بڕیاری حکومەتی کاتی سووریا بۆ گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

”ئێمە ناوی زۆرێک لە خوێنندگەکانمان لە دوای شەهیدانی پێکهاتە عەرەبییەکانەوە هێشتووەتەوە”

مامۆستا میهدیە محەمەد ناڕەزایی خۆی لە بڕیاری حکومەتی کاتی بۆ گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان دەربڕی، ڕایگەیاند، بڕیارەکەی حکومەتی کاتی قبوڵکراو نییە و ئێمە ڕێز لە شەهیدانی هەموو نەتەوەکان دەگرین، کێشەی ئێمە گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان نییە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە ئەم گۆڕانکاریانە ڕێز لە کاری شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان ناگرن، ڕۆژئاوای کوردستان باجێکی زۆری داوە، بۆیە قبوڵ ناکرێت ناوی خوێندنگەکانمان بگۆڕدرێن کە بە ناوی شەهیدانی ڕۆژئاواوە ناویان لێنراوە.

 

”کار و قوربانیدانی شەهیدان دەپارێزین”

مامۆستا میهدیە محەمەد داوای لە هەموو جیهان کرد کە ناوی ئەو خوێندنگانە نەگۆڕن کە بەناوی شەهیدانی ڕۆژئاواوە ناویان لێنراوە و وتی: وەک مامۆستا دەڵێین ئەو کار و خەباتە بۆ زمانی کوردی دەپارێزین کە لە ماوەی ١٥ ساڵی شۆڕشدا دراوە، منداڵ و خوێندکارەکانمان لە پۆلی یەکەمەوە تا دەگەنە زانکۆ بە زمانی کوردی خوێندوویانە، بۆیە کەمترین شت کە بتوانین بۆ شەهیدەکانمان بیکەین پاراستنی کار و قوربانیدانەکانیان و زیندوو ڕاگرتنی میراسەکەیان بە گۆڕینی ناوی خویندنگەکانە بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو جیهان ئەوەیە کە گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان هێڵی سووری ئێمەیە، شەهیدەکانمان گیانی خۆیان بەخت کردوە لە پێناو زمان و کولتوور و مێژوومان.

 

”ئاستی گەشەسەندنی زمان ئاستی گەشەسەندنی ژیانە”

خوێندکار حەمرین حەیدەر کە لە پۆلی دوانزەی بنەڕەتی لە خوێندنگەی شەهید ژیر دەخوێنێت، ڕایگەیاند، کە زمان بوون و ناسنامەی هەموو گەلێکە، وتی: پێویستە لە هەموو بوارێکدا شەهیدەکانمان یاد بکەینەوە، هەموو نەتەوەیەک پێویستی بە خوێندنە بە زمانی خۆی، چونکە ئاستی گەشەسەندنی زمان ئاستی گەشەسەندنی ژیانە، زمان بوونی و شوناسی هەموو مرۆڤێکە، هەر دەوڵەتێکی دەسەڵاتدار بە لەناوبردنی زمان و کولتوورەکان هەوڵی لەناوبردنی بوونی کۆمەڵگەکانی داوە، دوورکەوتنەوە لە زمان دوورکەوتنەوەیە لە کەسایەتی، هەروەها بڕیاری گۆڕینی ناوی قوتابخانەکان هەرگیز قبوڵکراو نییە.

 

لەسەر گوند و شار، لەسەر شاخ و بەرد دەنووسین”شەهید نامرن"

خوێندکار هێریڤان عەلی، کە لە خوێندنگەی شەهید ژیر ڕەفا پۆلی ١٢ دەخوێنێت، ڕایگەیاند، کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان هەزاران شەهیدیان کردووە بە قوربانی، بۆیە گۆڕینی ناوی خوێندنگەکان جێگای قبوڵ نییە و وتی: وەک خوێندکارێک دەڵێم زمان ئەو سەرچاوەیە کە چیرۆکی لێ وەرئەگرم، هەست و نەتەوەی گەلی کورد لە سەرەتادا بە زمانی کوردی پێناسە دەکرێت، ئەدەب و کولتوور، وەک نەتەوەی کورد دەڵێین زمان بۆ ئێمە ”ئەو هێڵە سوورەیە”، هاوکات هەرگیز گۆڕینی ناوی خوێندنگە قبوڵ ناکەین و خەباتمان بۆی بەردەوام دەبێت، خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان هەزاران گیانیان بەخت کردووە، لەسەر گوند و شار، لەسەر شاخ و بەرد دەنووسین ”شەهید نامرن.