چالاکوانانی مەخموور: پێویستە هەموو گەنجان لە دەوری بیری ڕێبەر ئاپۆ کۆببنەوە

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە نزیکەی سێ ساڵە بەبێ پچڕان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەڕێوەدەچێت لەلایەن گروپی ١٨٧ەوە بەردەوامیی هەیە.

مەخموور

 

چالاکی ئیشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی  ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی ٩٥٧دا بەردەوامە و گروپی ١٨٧ دەستبەکاربوون.

 

پێش ئەوەی دەست بە چالاکییەکە بکرێت، بە خولەکێک بێدەنگی ڕێز لە هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا. دوای بێدەنگی، نیهات کارا بە ناوی گروپی ١٨٦ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.

 

"هەموو ڕۆژێکی ئێمە لە خەباتدا دەبێت"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:وەک گەنجانی ئاپۆ لە هەموو بوارێکدا بە ڕۆحی بانگەوازی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ و بەرزکردنەوەی ئاستی خەبات، بەرخۆدێرین، وەک گەنجان دەبێت لە دەوری بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ کۆببینەوە و لە ژیانماندا جێبەجێیان بکەین، پێویستە هەموو ڕۆژەکەمان لە خەباتدا بەسەر ببەین، ئامانجی سەرەکیمان دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی لە سەرانسەری جیهاندایە.

 

مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ١٨٧ کۆتایی هات.