بەپێی ئامارەکان دانیشتوانی هەرێم شەش ملیۆنی تێپەڕاندووە
بەپێی ئاماری دەستەی ئاماری هەرێم ڕێژەی ژنان هاوسەنگە لەگەڵ ڕێژەی پیاوان، هەر لە ئامارەکەشدا ژمارەی لەدایک بوون و مردن ئاشکرا کراوە.
ناوەندی هەواڵ
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بۆساڵی ٢٠٢٠ ئاماری دانیشتوانی هەرێم ئاشکرا دەکات بە جۆرێک کۆی دانیشتوان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ بریتییە لە ٦ ملیۆن و ١٧١ هەزار و ٨٣ کەس، هەروەها ڕێژەی هەردوو ڕەگەز دیاریکراوە کە تێیدا، ڕیژەی ڕەگەزی نێر سێ ملیۆن و ٩٨ هەزار و ٨٠١ کەسە و لە بەرامبەردا ڕێژەی ڕەگەزی مێ ٣ ملیۆن و ٧٢ هەزار و ٢٨٢ کەس دەبێت.
دەستەکە بەراوردی ڕێژەی گوندنشین و شارنشینی دیاری دەکات بە جۆرێک شارنشین ٥ ملیۆن و ٢٢ هەزار و ٦٠٢ کەسە و گوندنشین یەک ملیۆن و ١٤٨ هەزار و ٤٨٠ کەس دەبێت، ڕێژەی گوندنشینان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠١٩ زیادی کردووە، ئاماری گوندنشین لە ساڵی ٢٠١٩دا بریتییە لە یەک ملیۆن و ١٢٢ هەزار و ١٩ کەس، واتە ٢٦ هەزار و ٤٦١ کەس زیادی کردووە لە ٢٠٢٠دا.
ئاماری چڕی دانیشتوانی هەرێم بە گشتی و شارەکانی تێدا دیاریکراوە، چڕی هەرێمی کوردستان بریتییە لە ١٣٢ کەس بۆ کیلۆمەترێک چوارگۆشە.
هەر بەپێی ئامارەکان، کۆی لەدایکبووان بۆ ساڵی٢٠٢٠ ١٤٨ هەزار و ١٦٩ منداڵ بووە و کۆی مردووانیش ٢٣ هەزار و ٩٢١ کەسە.
ت.پ