بنەماڵەی شەهیدانی شنگال: بەرخۆدانی ڕۆژئاوا سەرکەوتن لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت

دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شنگال ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانێکی بێوێنە لە شاری حەلەب بەڕێوەچووە دەڵیێت: ئەگەر ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی بە کەرامەت و شانازیی خۆمان بەرخۆدان نەکەین، ئەوا دوژمن جارێکی دیکە دەمانخاتە ژێر جینۆسایدەوە.

شنگال 

 

کۆمەڵگەی ئێزدی لە شنگال بە پێشەنگایەتی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو ئیدانەی ئەو هێرش و کۆمەڵکوژیانەی کرد کە لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە لەم پرۆسەیەدا دژی خەڵکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە و هەروەها خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدران، خۆخێ فەقیر بە ناوی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان لە شنگال ڕاگەیاندراوی خوێندەوە.

 

"بەرخۆدانێکی بێهاوتاییان ئەنجامدا"

خۆخێ فەقیر سەرەتای قسەکانی بە یادکردنەوەی فەرماندە زیاد حەلەب و هەڤاڵانی کە لە بەرخۆدانی حەلەب گیانیان لەدەستدا دەستپێکردو وتی: بەرخۆدانێکی بێهاوتاییان ئەنجامدا و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری سەرجەم شەهیدانی هێڵی ئازادی دەکەین. وەک کۆمەڵگەی ئێزدی سڵاو لە بەرخۆدانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەین، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە هێزی خۆیان بەرگری لە کەرامەتی هەموومان دەکەن. بەرخۆدان شەرەفە. ئەگەر ئێمە وەک پێکهاتەی ئێزدی بە شەرەف و شانازی خۆمان بەرگری لە خۆمان نەکەین، دوژمن دیسانەوە بە جینۆساید و کۆمەڵکوژییەوە دەمانخاتە ناوەوە، تا کۆتایی بەدوای دۆزی شەهیدەکانماندا دەڕۆین. تا ڕۆحێک لە ڕۆحماندا هەبێت، واز لە شەهیدەکانمان ناهێنین، وەک ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی، شوێن شەڕڤانەکانمان یەژەشە و یەبەشەمان دەکەوین، شوێن ئاسایش و هێزی خۆمان دەکەوین. ئێمە لەگەڵ ئەوان سەرکەوتووین. ئێمەش وەک کۆمەڵگەیەک تا کۆتایی خۆمان وەک قەڵغانێک بۆ هێزی پاراست بەکاردەهێنین.

 

"‘با کەس نەڵێت فەرمانەکە بۆ ئێمە کۆتایی هاتووە"

لەکۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا خۆخێ فەقیر داوای لە کۆمەڵگەی ئێزدی کرد کە خۆیان پەروەردە بکەن و پاراستن لە بەرامبەر لەهەموو هێرشەکان بەهێزتر بکەن و وتی: هەروەها داوا لە کۆمەڵگەکەمان دەکەین، کۆمەڵگەی ئێزیدیشمان دەبێت خۆی پەروەردە بکات، با کەس نەڵێت فەرمانەکە بۆ ئێمە کۆتایی هاتووە، ئەگەر وا بڵێن فەرمانەکە بۆ ئەوان زیاتر دەبێت، دەبێت بەرەنگاری ببینەوە، جارێکی تر پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرجەم کەسوکاری شەهیدانی کوردستان دەکەین. شەهیدان شەرەفی ئێمەن. شەهید نامرن.

 

ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی “شەهید نامرن” کۆتایی هات.