بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین هێرشەکانی سەر تل ڕەفعەت شەرمەزار دەکەن

ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی عەفرین، لە بەیاننامەیەکدا هێرشەکانی ئەم دواییانەی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر شارۆچکەی تل ڕەفعەت شەرمەزار کرد.

شەهبا

 

 ڕۆژی ١١ی تەموز دەوڵەتی تورک شارۆچکەی تل ڕەفعەت-ی سەربە کانتۆنی شەهبا -باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای تۆپباران کرد، کە ئاوارەکانی عەفرینی لێ جێگربوون، لە ئەنجامدا پێنج کەس بریندار بوون کە لەنێویاندا منداڵ هەیە، بە بۆئیدانەکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئەنجومەنی ژنانی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی عەفرین بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە، لێدوانەکە لە گۆڕستانی کۆڵبەرانی کۆمەڵکوژی تل ڕەفعەت لە ناوچەی فەفین-ی شەهبا، درا. لە لێدوانەکەدا، خانەوادەی کۆڵبەران و هەروەها وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئامادە بوون.

 

لە لێدوانەکەدا کە لە لایەن ئۆفە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین خوێندرایەوە، تێیدا هاتووە:"دوای داگیرکردنی کانتۆنی عەفرین و کۆچی گەلەکەمان کە زیاتر لە سێ ساڵە لە کانتۆنی شەهبا جێگربوون، ڕۆژانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، لە بەرامبەردا دەوڵەتی تورک لە پاڵ هێرشەکان، گەمارۆی سەر کۆچبەرانی عەفرین لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەسەپێنێت، بەڵام سەرەڕای هەموو هێرشەکان، عەفرین دەست لە بەرخۆدانی خۆی بەرنادات، دەوڵەتی تورک دەیەوێت بە هێرشەکانی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ئەرکی نەتەوەیی خۆی هەموو هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا داگیر بکات. دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی سیڤیل لە دژی هەموو جیهان کار دەکات، سیاسەتی پاکتاوکردن و ئینکار کردن پەیڕەو دەکات، ئێمە وەک ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، هێرشەکانی ١١ی تەموزی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلەکەمان بە توندی شەرمەزار دەکەین".

 

"مانەوە لە شەهبا ئازادکردنی عەفرین مسۆگەر دەکات"

خەدیجە ئیبۆ، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی عەفرین، کە بەشداری ڕێپێوانەکە بوو، بەو شێوەی هوشداری خۆی بڵاوکردەوە و وتی:"ئێمە هێرش و کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە توندی شەرمەزار دەکەین ڕۆژانە ئەو کۆچبەرانەی عەفرین کە لە خانووی ڕووخاودا خۆیان ڕادەست دەکەن، لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە هێرشیان دەکرێتە سەر، ئامانجی دەوڵەتی تورک لەو هێرشانەدا شکاندنی هیوای گەڕانەوەی خەڵکە بۆ عەفرین بەڵام ئێمە بە هێزین بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەڕێینەوە عەفرین، ئێمە باجێکی گراندەدەین و مانەوەمان لە شەهبا، ئازادکردنی عەفرین مسۆگەر دەکات".