بکوژانی یاسەمینی تەمەن پێنج ساڵ دەستگیرکران

بکوژانی یاسەمین حەنتاوی تەمەن پێنج ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیرکران.

بکوژانی  یاسەمین حەنتاوی تەمەن پێنج ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیرکران.

مەنبج

 

لە ٢٧ی کانوونی دووەم، تەرمی منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵ بە ناوی یاسەمین حەنتاویپاش ئەوەی دەستدرێژی کرایە سەر دۆزرایەوە کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لە شاری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کوژرابوو، لەو کاتەوە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەوڵ دەدەن ڕووداوەکە ڕوون بکەنەوە و بکوژەکان سزا بدەن، پێش هەموو شتێک لە مەنبج پاشان لە کۆبانێ و قامیشلۆ ڕێکخراوەکانی مافی ژنان و منداڵان چوونە مەیدانەکان و بە لێدوانی جیاواز ئەو ڕووداوەیان شەرمەزارکرد.

 

فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە بەپێی چەند بەڵگەیەکی پزیشکی، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، یەکێک لە بەشداربووانی ڕووداوەکە برا گەورەکەی بووە و دوو خوشکەکەی هاوکار بوون لە دەستگیرکردنی.