بەهۆی تەقەی خۆشیەوە ژنێکی گەنج گیانی لەدەستدا

لە ئێوارەی نەورۆزدا بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لە دهۆک ژنێکی گەنج بریندار دەبێت، ئەمڕۆش گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئێوارەی ٢٠ی مانگ ڕۆژی نەورۆز، لە کامپی ئاوارەی دۆمیز لە سنووری پارێزگای دهۆک، لە ئەنجامی تەقەی خۆشی جەژنی نەورۆز فیشەکێک بەر سەری ئایجان عەبدولڕەحمانی ١٥ ساڵ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و دانیشتووی کامپەکە دەکەوێت و بە سەختی بریندار دەبێت.

 

لەو ڕۆژەوە ئایجان لە نەخۆشخانەی ڤین لە شاری دهۆک لەژێر چاودێری چڕدایە، ئەمڕۆش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

ت.پ