ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەگەری

لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ساڵی ١٩٩٣دا بڕیاردرا کە ٣ی ئایار/٥ی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەگەری بناسرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەرییەوە هەتا ئەمڕۆ ڕۆژنامەگەری ڕووبەڕووی هێرش و فشار دەبێتەوە، ئەمەش بووە هۆکارێک کە ٣ی ئایار بە ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەگەری دابنرێت، هەرچەندە تەنها ڕۆژێک بەس نییە و پێویستە هەموو ڕۆژێک بە ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامەگەری دابنرێت.

 

ئەگەر چاوێک لە مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆژنامەگەری بخشێنین، دەبینین ڕاگەیاندن لەگەڵ دروستبوونی مرۆڤایەتییەوە سەریهەڵداوە، بە گشتیش ڕاگەیاندن واتا: ئەو ناوەندی بە هەموو جۆرێک هەواڵ بە ڕێگەی جیاواز بگەیەنێتە کۆمەڵگا، ئەمانەش پێکدێن ڕۆژنامەی ڕۆژانە، هەفتانە و هەر ١٥ ڕۆژ جارێک بڵاو دەبنەوە، ئاژانس، تەلەفزیۆن و ماڵپەڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەکێک زانیاری دەدات و یەکێکیش زانیارییەکان وەردەگرێت، کە ئەمە دوولایەنە پێکدێت.

 

لە سەدەی ٢٠ەمەوە ڕاگەیاندن بووە دەسەڵاتی چوارەم لە جیهاندا، دەتوانین بە کورتی ڕاگەیاندن بە کۆکردنەوە و بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان پێناسە بکەین، بەپێی وتەی پارکۆ پۆلۆ، ئیمراتۆریەتی مەغۆل بۆ گواستنەوەی هەواڵەکانی سودی لە دوو هەزار ئەسپ وەرگرتووە.

 

قۆناغی یەکەمی پەیامنێری

دەربارەی گەیاندنی هەواڵ لە سەردەمی یۆنانییەکاندا زانیارییەکی دروست نییە، بەڵام لەو مەیدانەی پێی دەوترا ئاگۆرا، چەند کەسێک هەبوون هەواڵەکانیان بۆ هاوڵاتیان باس دەکرد و خەڵکی گوێبیست دەبوون، لەوێدا ڕووداوە مێژووییەکان باس دەکران و هەواڵەکانیش بڵاو دەکرانەوە.

 

قۆناغی ناوەندی

لەگەڵ دەرکەوتنی نامەدا لە سەدەی ١٣دا لەلایەن ڕۆماننوسەکانی ئەوروپاوە، بۆ ئەوەی ئاگاداری ئەو هەواڵانە بن کە ڕوودەدات وەک فکر، هونەر و ڕاگەیاندن و بابەتەکانی دیکە، نامەی بچوکیان داهێنا بۆ گواستنەوەی هەواڵەکان، ئەو نامانەش بە بڕیاری حکومەت دەنووسران.

 

ساڵی ١٤٤٠ چاپخانەکان دامەزران

دوای دەرکەوتنی نامە، بۆ ئەوەی هەر نامەیەک بۆ چەندین شوێن بنێردرێت، چاپخانە دروستکرا، ئەمەش لە سەدەی ١٥دا بوو، بە چاپکردنی ئەو نامانە ئیدی گواستنەوەی هەواڵەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستی بەسەردا گیرا و سانسۆر کران.

 

کاغەز، مادە خامەکەی ڕاگەیاندن بوو

١٠ جۆر کاغەزی جیاواز لە ٢٠٠٠ هەزار ساڵ پێش زانینەوە لە میسردا لە گەڵای کۆپیرۆس دروستکراوە کە وێنە و نووسینی لەسەر کراوە، لە ڕۆژئاوای ئەنادۆڵدا لە شاری بارگاما، پێستی ئاژەڵ بەکاردەهات، وشک دەکرایەوە، دواتر بە مرەکەب لەسەری دەنووسرا.

 

بە داهێنانی چاپەمەنی دۆخی ئەوروپا گۆڕانی بەسەردا هات

بە داهێنانی چاپەمەنی لە ئەوروپادا لەلایەن وەستا ئەڵمانییەکانەوە، ئامێرەکانی چاپکردن لە هەموو ئەوروپادا بە زووی بڵاوبووەوە، دوای ئەوەش ژمارەیەکی زۆر پەرتوکی ئینجیل چاپکران، بەوەش بایەخی هاوڵاتیان بۆ خوێندنەوە دروستبوو، لەوەبەدوا، ئەو پەرتوکانەی کە تەنها پاپا و دەسەڵاتدارەکان دەیانخوێندەوە، گەشتە دەست گەل و دەست بە خوێندنەوەیان کرا، بەم شێوەیە زمانی نەتەوەیی پێشکەوت و بەرهەمی زمانە جیاوازەکان زیادی کرد.

 

ڕۆژنامەوانان هەمیشە ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە

لەدوای ئاوابوونی دەوڵەت-نەتەوە و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، ڕاگەیاندن بووە بە دەسەڵاتی چوارەم و ڕۆژنامە، ئاژانس، تەلەفیزۆن و ماڵپەڕی ئەلکترۆنی دەستوەردانیان کرد، دەوڵەت لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا ڕاگەیاندن بەکاردەهێنێت و ئەوەشی لە دەرەوەی خواستی دەوڵەت کاری ڕاگەیاندنی دەکرد، ڕووبەڕووی هێرش و گوشارەکان دەبووەوە تا دەگات بە کوشتن، هەتا ئێستا بە هەزاران ئاژانس و دەزگای ڕاگەیاندن بەهۆی ئەوەی بە خواستی دەسەڵات نەبوون، داخراون.

 

ت.پ