بەهۆی بۆردومانی تورکیاوە پێنج کەس بریندار بوون
لە بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر تەل رەفعەت پێنج کەس برینداربوون، لە بریندارەکاندا منداڵ هەیە.
ناوەندی هەواڵ
ناوەندی تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان لە باکوری سوریا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای تورکیا بە ھاوەن ناوەڕاستی شاری تەل رەفعەتی لە ریفی حەلەب کردووەتە ئامانج.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە، بەھۆی بۆردومانەکەوە پێنج کەس برینداربوون، کە ژن و منداڵ لە نێویاندایە و رەوشی تەندروستی منداڵێکیش ناجێگیرە.
شاری تەل رەفعەت سەدان خێزانی ئاوارەی ناوچەی عەفرینی لە خۆگرتووە، بە بەردەوامیش روبەڕوی بۆردوومانی ھێزەکانی تورکیا و ھاوپەیمانەکانی دەبێتەوە، کە لە دەوروبەری ریفی باکوری حەلەب جێگیر بوون.