"بەدرێژایی مێژوو ھێندەی ئێستا عێراق بێ ئاو نەبووە"

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت: بە درێژایی مێژوو لەئێستادا عێراق بە خراپترین قۆناغی کەمئاویدا تێدەپەڕێت.

 

ناوەندی هەواڵ- وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاندووە، بەھۆی بەردەوامی وشکەساڵی و کەمبارانی و گرتنەوەی سەرچاوەکانی ئاو لەماوەی چوار ساڵی دوابەدوای یەکدا، بەدرێژایی مێژوو ھیچ کاتێک عێراق ھێندەی ئێستا تووشی کەمی سەرچاوەکانی ئاو نەبووە چ لە ڕووی سەرچاوەی ئاو یاخود لە ڕووی ئاوی کۆگاکراو بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یاسا و پەیماننامەی نێودەوڵەتی ھەیە تایبەت بە دۆسیەی ئاو، بەڵام تورکیا و ئێران ئیمزایان لەسەر ئەو یاسا و پەیماننامانە نەکردووە، بۆیە پێویستە بەرێگەی گفتوگۆ لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە گفتوگۆ بکەن بۆئەوەی بەشەئاوی عێراق بەربدەنەوە.