باوکێک کچەکەی ئەشکەنجە داو کوشتی

لە ڕەققەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کەسێکی ئاوارە لە تۆڵەی دایکی، کچەکەی بە شێوەیەکی ترسناک سووتاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ ٢٧ی تەمووز بڵاویکردەوە، کەسێکی ئاوارەی خەڵکی دێرەزوور منداڵە کچە ١٦ ساڵانەکەی سووتاندووە.

 

ڕوانگەکە ڕوونیکردەوە، پیاوێک کچەکەی دەستبەسەر کردووە و ناچاری کردووە تۆماری دەنگی بۆ دایکی بنێرێت کە لە باوکی جیابووەتەوە، لەو تۆمارەشدا هەڕەشەی کوشتنی منداڵەکەی پێ بڵێت ئەگەر نەیەتەوە بۆ ماڵەوە.

 

ئاماژەی بەوەکردووە، تاوانبارەکە ١٢ ساڵ لەمەوبەر لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە، کچەکەی لە شام دەخوێنێت، بەڵام منداڵەکەی بانگ کردووە بۆلای خۆی، پێش ئەوەی تاوانەکەی ئەنجام بدات زیندانی کردووە و ئەشکەنجەی داوە، لەوێدا بە بەنزین سووتاندویەتی و وایلێکردووە دەستبەجێ گیان لەدەست بدات.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕوانگەی سووری، تاوانبارەکە تاوانەکەی هەڵبەستووە بۆ ئەوەی وا دەربکەوێت وەک ئەوەی براکەی کوشتوویەتی، هەروەها لە شەودا بە خاکی سپاردووە بۆ ئەوەی لە ڕۆژدا بابەتەکە ئاشکرا نەبێت.