بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی توندوتیژی باوکێک پێویستی یاسای توندوتیژی خێزانی خستە بەرچاو

وەزارەتی ناوخۆ ڕۆژی هەینی، ٢١ کانوونی دووەم ڕایگەیاند کە پاش چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی توندوتیژی باوکێک بەرامبەر کوڕەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باوکەکە دەستگیرکراوە و گرنگی یاسای توندوتیژی خێزانی خرایە بەرچاو.

 

غفران ئەلرازی

بەغدا- دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی باوکێک کەبە شێوەیەکی دڕندانە و بە توندی لە کوڕە ٧ ساڵانەکەی دەدات بۆ ئەوەی بخوێنێت، چالاکوانان و هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دۆزینەوەی ناسنامەی باوکەکەیان دا، دوای چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکردنی باوکەکەیان ڕاگەیاند و وێنەکانی بۆ میدیاکان بڵاوکرایەوە تا تا تووڕەیی کۆمەڵگا کەمبکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاشتاگی پەسەندکردنی یاسای توندوتیژی خێزانی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی پێنجەمدا بڵاوکرایەوە.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی نوژنهای ڕاگەیاند کە دایکی منداڵەکە سکاڵای لەسەر هاوژینەکەی تۆمارکردووە، "دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە و دەستگیرکردنی باوکەکە، دایکی منداڵەکان لە بنکەی پۆلیسی ڕەشیدییە سکاڵای لەسەر هاوژینەکەی تۆمارکردووە و داوای پاراستنی خۆی و منداڵەکانی دەکات".

 

بە فرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدا و بە دەسەڵاتی دادوەری دەرمانی دەستگیرکردنی تاوانباریدا بە پێی ماددەی ٤١٣ لە یاسای سزادان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، سەرچاوەکە بۆ نوژنها وتی کە دایک و منداڵەکان پارێزراو دەبن.

 

جێی ئاماژەیە ئەم ڕووداوە یەکەم توندوتیژی نییە بەرامبەر بە دایک و منداڵان دەکرێت، دایک لەو حاڵەتەدا بە بێ دەسەڵات دەمێنێتەوە کاتێک باوک لە حاڵەتی هیستریا و تووڕەیی دایە و بە هۆکار و بێ هۆکار توندوتیژی بەرامبەر منداڵان ئەنجامدەدات.

 

پەسەندکردنی یاسای توندوتیژی خێزانی گرنگییەکی لە پێشینەیە

چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵیان هەبوو لە بیرهێنانەوەی پێویستی پەسەندکردنی یاسای توندوتیژی خێزانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوکات چالاکانی مافی مرۆڤ ئیدانەی ئەو توندوتیژی و زیانە دەروونیانەی کرد کە منداڵانی عێراق لە خێزان و قوتابخانە و کۆمەڵگەدا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

 

غەزەل خەزعەلی، چالاکوانی مافەکانی ژنان و منداڵان ئاماژەی بەوەدا کە کەمتەرخەمی بەرامبەر مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵاندا زیانی زۆری بە منداڵانی عێراق گەیاندووە، "گرنگترین شت لە دەستگیرکردنی تاوانبار جێبەجێکردنی یاساکەیە بۆئەوەی ببێتە دەرسێک بۆ هەر کەسێک کە هەوڵی ئازاردان و توندوتیژی منداڵێک بدات، بەڵام هەوڵدان بۆ بێدەنگبوون لە بەرامبەر حوکمەکانی ئەم دواییە و چارەنووسی تاوانبارەکە یان بەقاچاخبردنی یان جێگیرکردنی بابەتەکە بە عورفی تاوانێکە دژ بە منداڵان دەکرێت".

 

غەزەل پێیوایە کە هێشتا یاسا لاوازە لە بەرامبەر دەسەڵاتی خێڵایەتیدا لە کۆمەڵگەیەکدا کە لێدانی منداڵ لەلایەن باوکەوە ئاساییە چونکە پێیان وایە ئەو لێدانە بەسودە، بۆیە گرنگی بەهێزکردنی یاساکە بە لە پێشینە دادەنێت.

 

ت.پ