بانگەوازی ژنە هونەرمەند و ڕۆشنبیران دژی هێرشەکان
ژنانی هونەرمەند و ڕۆشنبیر سەرنجیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک ڕاکێشا و پەیامی پشتیوانییان بۆ یەپەژە و قەسەدە دەربڕی، بانگەوازیان کرد: پێویستە وەک هونەرمەند یەکبگرین و پاڵپشتی هێزەکانمان بکەین.
شیرین محەمەد
قامیشلۆ- لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە چڕی بەردەوام بوون، یەپەژە قەسەدە بەرخۆدانێکی گەورە لە بەرامبەر هێرشەکانی بەرەکانی شەڕدا نیشان دەدەن، لە کاتێکدا گەل لە ڕێگەی بەرخۆدانیان لە بەنداوی تشرین و هەموو بەشەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستکەوتەکانی خۆی دەپارێزێت، هونەرمەندان و ڕۆشنبیرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتیوانی خۆیان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەکینەکانی پاراستنی ژنان دەربڕی.
هاسینە ئەحمەد، ئەندامی یەکێتی ڕۆشنبیرانی هەرێمی جزیرە، پەیامی خۆی بۆ هێزە بەرخۆدێرەکان بەم قسانەی خوارەوە دەربڕی: لە دوای ڕووخانی ڕژێمی سووریاوە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە پڕۆسەیەکی مێژوویی هەستیاردا تێدەپەڕێت، دوای ئەوەی هەتەشە دەستی بەسەر شامدا گرت، پێشبینی دەکرا هێرش و شەڕ لەسەر خاکی سووریا کۆتایی پێبێت، بەڵام بەداخەوە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، هێرشەکانی هێزەکانی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکەمان زیاتر بووە.
'قەسەدە و یەپەژە بە هەموو توانایانەوە لەبەرامبەر هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن"
هاسینە ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هێرشەکانی چەتەکانی داگیرکەری سوپای تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاخ ئەمڕۆش بەردەوامن، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەکینەکانی پاراستنی ژنان بە هەموو توانایانەوە لە بەرامبەر هێرشەکان بەرخۆدان دەکەن، ئەو چەتانەی ناوچەی مەنبجیان داگیرکردووە، تاوانی قێزەون وەک لەسێدارەدان لە مەیدان، کوشتنی ژن و هاوڵاتی مەدەنی، دزی و تاڵانکردن ئەنجام دەدەن، سەرەڕای هەموو هێرشەکان، هیچ چالاکیەک لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە لە ئارادا نییە.
"ژن هێمای بەرخۆدان و کەرامەتە"
هاسینە ئەحمەد وتی: ئێمە بەدڵ و گیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکراتیکین، ژنان لە بەرەکانی پێشەوە لەدژی دوژمنانی ئازادی دەوەستنەوە، ئەمڕۆ، ئێمە بەسایەی هێزی شەرڤانانمان و قوربانیدانی شەهیدەکانمان بەهێز وەستاوین، فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
هاسینە ئەحمەد داوای لە هەموو گەل کرد پشتیوانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەکینەکانی پاراستنی ژنان بکەن و وتی: گەلانی لاواز دەبنە قوربانی پلانی دەوڵەتانی سەرمایەداری دژی گەلانی ئازاد، بۆیە شانازی بە خەبات و بەرخۆدانی هێزەکانمان و منداڵەکانمان دەکەین.
"'هەموو پێکهاتەکان خەباتیان کرد و شۆڕشەکەیان پاراست تا ئەمڕۆ"
هەروەها هونەرمەند بێریڤان بۆتان پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و یەکینەکانی پاراستنی ژنان دەربڕی و وتی: لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاواوە خەباتێکی گەورە و بێ پچڕان هەبووە، هەموو کۆمەڵگە ژن، پیاو و منداڵ تا ئەمڕۆ خەباتیان کردووە و شۆڕشەکەیان پاراستووە.
'پێویستە پاڵپشتی هێزەکانمان بکەین'
بێریڤان بۆتان ڕایگەیاند، زۆربەی هونەرمەندان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە گۆرانی و بەرهەمەکانیان پاڵپشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک دەکەن و لە کۆتاییدا وتی: گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هێزی خۆیان لە تەنیشت یەکترەوە وەستاون و هەرگیز دەستبەرداری خاک و کولتووری خۆیان نابن ، داوا لە هەموو هونەرمەندانی کورد لە سەرتاسەری کوردستان و جیهان دەکەم، پەیوەندی خۆیان بە هێزی زەمینی و سەربازی خۆیانەوە دەرببڕن، پێویستە وەک هونەرمەند یەکبگرین و پشتیوانی خۆمان بۆ هێزە سەربازییەکانمان نیشان بدەین کە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی شەڕ دەکەن.