"با سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆردا بێت"

ئەو کەسانەی لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان شەقامەکان جێناهێڵن لە سەرتاسەری جیهان پشتیوانیان لێ دەکرێت،لە چالاکییەکدا کە لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپادا ڕێکخرا داواکرا سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپەڕینی "ژن ژیان ئازادی" کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد، لە شەشەمین مانگیدا بەردەوامەو سەرەڕای هەموو فشارەکانی دەوڵەتی ئێران خەڵک شەقامەکان جێناهێڵن پشتیوانی بۆ ڕاپەڕینیش لە هەموو جیهاندا گەشە دەکات.

 

دوێنێ هەزاران کەس لەبەردەم بینای ئەنجومەنی ئەوروپا لە بەلجیکا کۆبوونەوە و داوایان کرد کە پاسدارانی ئێران بخرێتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

 

لە یەکێتی ئەوروپاوە بڕیاری جێبەجێکردن

یەکێتی ئەوروپا وردەکارییەکانی پاکێجی پێنجەمی سزاکانی دژ بەئێرانی بڵاوکردەوە، پاکێجەکە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسلی بەلجیکا پەسەند کرا، لە چوارچێوەی جێبەجەێکردندا پاکێجی پێنجەم پەسەند کرا، محەمەد مەهدی ئیسماعیلی، وەزیری ئیرشاد و ڕۆشنبیری و یوسف نوری، وەزیری پەروەردە کە ٣٢ کەس و دوو ڕێکخراوی دیکە لەخۆدەگرێت جێبەجێدەکرێن، ئەو کردارانەی کە جێبەجێ کراون بریتین لە: بەستنەوەی موڵکەکانی ئەوانەی کە لە لیستی پراکتیزەکردندان قەدەغەکردنی گەشتکردنە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و [بەربەستکردنی دەرماڵەی ئەو کەسە و ڕێکخراوانە، لە لیستەکەدا جگە لەو دوو وەزیرە چەند جێگرێک و ئەندامانی ڕێکخراوی ئاسایش و دەزگا دادوەرییەکان و چەند بەرپرسێکی زیندان و بەرپرسانی سوپای پاسدارانی ئێران و هێزەکانی دەوڵەت و دامەزراوەی یارمەتی دەوڵەت و پەیمانگای زانست و توێژینەوەی کۆمەڵایەتیی هەن.

 

لەگەڵ دوایین بڕیاردا ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە لیستی پراکتیزەدا دژی ئێرانن، بەرزبوونەوە بۆ ١٩٦ کەس و ژمارەی ڕێکخراوەکان بوونە ٣٣.

 

خانەنشینەکانیش لەچالاکییەکەدان

نزیکەی لە هەموو شارەکانی ئێران خەڵک لە شەقامەکاندا دروشمیان بەرزکردەوە و بۆ لەسەر دیوارەکان نووسراویان کرد، گەنجان لە شەقامەکان ئاگریان کردەوە، لە لایەکەوە هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە دەوڵەتی ئێران دەربڕی.

 

هەروەها خانەنشینان لە دژی خراپی باری گوزەرانیان لە سەرتاسەری وڵات و لە شارەکانی رۆژهەڵاتیش چالاکیان ئەنجام داوە، فوئاد فەدیم کە لە شاری دیوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا، لە لایەن کەسوکارەکەیەوە بەبیرهێندرایەوە لە مەراسیمی یادکردنەوەکەدا دروشمی "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.

 

یاریزان نیگار داودی سزا درا

ڕاپەڕین لەلایەکەوە هەوڵدەدات لەلایەن دادوەرییەوە سەرکوت بکرێت، دادگای شاری ئیلامی ڕۆژهەڵات بۆ یاریزان بە ناوی نیگار داودی، بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی وڵات" سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، هەروەها ئەو یاریزانە بە دوو ساڵ زیندانیکردنی ماڵ و ساڵێکیش بەبێ مووچە لەفەرماندەی چاودێری کۆمەڵایەتی سزادرا و ٢٠٠کاتژمێر ڕاهێنانی قورئانی پێدرا.