"بۆ ئەوەی ژنان نەکەونە چنگی قڕکردن یەپەژە دامەزرا"

هاوڵاتینی شارەکانی زرگان و تل تەمر لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پشتیوانی لە یەپەژەو نوێنەرایەتی یەپەژە لە وەزارەتی بەرگری سووریا بە پێشەنگایەتی کۆنگرە ستار بۆنەیەکیان سازکرد.

تل تەمر

 

هەڵمەتی “هەموومان یەپەژەین” بە توندی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە و هاودەنگییەکی بەهێزی ژنان نیشان دەدات، هەمووان ئیرادە و ئامادەبوونی یەپەژە وەک هێزی سەرەکی بۆ پاراستنی ئیرادەی ژنانی ئازاد و بوونیان وەردەگرن.

 

لەم چوارچێوەیەدا، زنجیرەیەک چالاکیی هاودەنگی بە چالاکیی جیاواز بەردەوامە، ئەمڕۆ کۆنگرەی ستار لە تل تەمر بە بەشداریی هاوڵاتیانی زرگان چالاکییەکی بەهێزی ئەنجامدا، چالاکییەکە لە بەردەم ئەنجومەنی خێزانی شەهیدانی تل تەمر بە دروشمی “یەپەژە پاراستنی ناسنامەی ژنانی ئازادە” دەستی پێکرد.

 

ئەو ژنانەی بەشداربوون لەو چالاکییەدا چەندین دروشمیان بەرزکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ یەپەژە نیشاندا، هەروەها بەشداربووان تەمەنیان لە نێوان ٧ ساڵەوە تا ٧٠ ساڵ بووە.

 

دوای خولەکێک بێدەنگی، ئەیهان یونس و ئەندامی کۆنگرەی ستار لە زرگان بەناوی کۆنگرەی ستار لە تل تەمر قسەیان کرد.

 

"بۆ ئەوەی ژنان نەکەونە چنگی قڕکردن یەپەژە دامەزرا"

ئەیهان یونس باسی لەوە کرد، کە یەپەژە کەرامەت و ناسنامەی ژنانە و وتی: هەمووان دەزانن کە هەرێمەکەمان بە پڕۆسەیەکی نوێدا تێدەپەڕێت، ڕێبەر ئاپۆ وتی سەدەی ٢١ سەدەی ئازادی ژنان دەبێت، هەر بۆیە حکومەتی کاتی ئێستا هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی یەپەژە و نەهێشتنی بوونی یەپەژە دەدات، بەڵام یەپەژە شەڕی کردووە و لەگەڵ و شەڕڤانانی گەنج لە هەموو پێگەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڵام بۆ ئەوەی ژنان جارێکی تر وەک پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر ڕووبەڕووی توندوتیژی نەبنەوە، ژنانی کورد پێشەنگ بوون لە دامەزراندنی هێزێکی سەربازی ژنان بۆ پاراستنی بوون و ناسنامەیان، هەزاران شەڕڤان شەهید بوون و تا ئێستاش سەدان کەسیان بە دیل لەلایەن حکومەتی کاتیەوە گیراون و کە ئەمەش نیشانەی بەرخۆدانە.

 

"پێویستە یەپەژە بخرێتە ناو وەزارەتی بەرگری سووریا"

ئەیهان یونس ڕەخنە لە ڕەتکردنەوەی حکومەتی کاتی دەگرێ بۆ دانپێدانانی یەپەژە و دامەزراندنی لیوا و وتی: سەرەڕای بەردەوامی دانوستانەکان، حکومەتی کاتی هێشتا وەڵامێکی ئەرێنی نەداوەتەوە و هیچ ڕێگایەکیان نیشان نەداوە، بەڵام لە گەنجەوە تا بەیەمەنەکان هەڵدەستین و لە پێناو یەپەژە شەڕدەکەین، چونکە ئەوان شەڕیان کرد لە دژی چەتەکان کە هەڕەشەیان لە هەموو جیهان دەکرد، بەبێ دانپێدانانی یەپەژە دان بە بوونی ژن و ئیرادەیاندا نانێت، بۆ ئەوەی ژنان بێ پاراستن نەمێننەوە و ناسنامەکەیان پارێزراو بێت، پێویستە یەپەژە بخرێتە نێو وەزارەتی بەرگری سووریا و وەک لیوایەکی خۆسەر ڕێکبخرێت.

 

"یەپەژە نیشانی داوە کە دۆزی ژن دۆزی پشتگوێخراو نییە لە نێو دۆزی وڵاتدا"

شێخا حەمید وتی: بەهێزی یەپەژە دەریخستووە کە دۆزی ژن پرسێک نییە کە لە نێو پرسەکانی وڵاتدا پشتگوێ بخرێت، ئەو هاوبەشێکی سەرەکییە لە بەرگریدا و لە درێژەی لێدوانەکەیدان وتی: ژنان ئاشتیخوازن و بە هەموو شێوەیەک کۆمەڵگە دەپارێزن، ئێمە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی ناڕەزاییمان دەرببڕین بەرامبەر هەموو هەوڵەکان بۆ پشتگوێخستن و نکۆڵیکردن لە ڕۆڵی یەپەژە، ناتوانرێت نکۆڵی لەو ماندووبوون و قوربانیدانیانەیان بۆ خاک و هاوڵاتیان بکرێت.

 

"ئەو ژنانەی کە پارێزگارییان کردووە و قوربانییان داوە شایەنی ئەوەن بەشێک بن لە داهاتووی وڵات"

شێخا حەمید جەختی لەوە کردەوە، کە داننان بە یەپەژە دانپێدانانە بە بەهاکانی دادپەروەری و یەکسانی، وتی: داننەنان بە دەسەڵاتی یەپەژە نەناسینی دەنگی هەزاران ژنە کە بارگرانی دۆزی ئازادییان لەسەر شانییان هەڵگرتووە، پەیامەکەمان ڕوونە، ئەو ژنانەی کە پارێزگارییان کردووە و قوربانییان داوە شایەنی ئەوەن بەشێک بن لە داهاتووی وڵات، دوای ئەو هەموو قوربانیدان و کار و هێز و ڕێکخستنە، دەنگی ژنان پشتگوێ ناخرێن.

 

دوای وتارەکان جارێکی تر ئاڵای پشتیوانی لە یەپەژە بەرزکرایەوە و چالاکییەکە کۆتایی هات.