"بۆ ئەو"... ڕێکخراوێکی هۆشیاری فێمینیستیە کە چاودێری پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان دەکات
ڕێکخراوی " بۆ ئەو " جەخت لەسەر پشتگیریکردنی ژنان دەکاتەوەو هۆشیاری یاسایی کردووەتە ئامانجی سەرەکی خۆی، کە ژنان بەرامبەر مافەکانی خۆیان بێدەنگ نەبن.
غوفران ئەلرازی
بەغداد- لایەنە جیاوازەکانی ڕێکخراوی " بۆ ئەو " جەختی لەسەر پشتگیریکردنی کێشەکانی ژنان کردەوە کە تەنها یارمەتیدانی ژنان ناگرێتەخۆ، بەڵکو هۆشیاری یاسایی کردە ئامانجی سەرەکی خۆی، مەروا عەبدولڕەزا بەڕێوەبەری ڕێکخراوی "بۆ ئەو" دەڵێت: "ڕێکخراوەکە بە شێوەیەکی سەرەکی یارمەتی ژنان دەدات کە خۆیان لە بواری ڕۆشنبیری و هزرییەوە بەرەوپێش ببەن و لە مافەکانیان هۆشیار ببنەوە.".
لەبارەی کاری ڕێکخراوەکەوە بە ئاژانسەکەمانی وت: "ڕاستی کۆمەڵگا لە قەیرانێکدایە کە لە دامەزراوەی خێزاندا وا لە کەسایەتی ژن کراوە بەرامبەر سەرجەم نا دادپەروەرییەکان بێدەنگ ببێت و تەنانەت ڕەنگە بگاتە ئەو ڕادەیەی کە ئەوەی ئەزموونی دەکات ئاسایی دەبێت لای".
ئەوەشی وت: "ئەوەی ژنان بەدەست زوڵم و ستەمەوە دەناڵێنن بۆ ئەوەی مافەکانیان پیادە بکەن سنووردار نییە بە بیری پیاوانەوە، بەڵکو جیاکاری یاسایی و شکستهێنانی حکوومەتە یەک لەدوای یەکەکان لە جێبەجێکردنی پرۆژە گرنگەکانی تایبەت بەدەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان هۆکارێکی سەرەکی دیکەن".
ڕێکخراوەکە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوەو تایبەتە بە هۆشیاریی یاسایی و لەماوەی بارودۆخی سیاسی عێراقدا بەتایبەتی دوای ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی عێراق لە دەست چەتەکانی داعش و ئەو بارودۆخە دژوارەی کە ژنان لە ژێر پڕۆسە تیرۆریستیەکاندا پیایدا تێپەڕبوون.
ئامانجەکانی ڕێکخراوی " بۆ ئەو"
مەروا عەبدولڕەزا سێ ئامانجی خستەڕوو کە بۆ ڕێکخراوەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بە کورترین ڕێگە هەوڵەکان بۆ پاراستنی ژنان بەردەوام بکەن کە بریتییە لە: فێرکردنی مافە یاساییەکان و وردەکارییەکانی یاسای ژنان و پشتگیریکردنی، هەروەها چاودێریکردنی ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر بەژنان دەکرێت و چالاککردنیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان لەپێناو فشارخستنەسەر ئەنجامدەران و لێپرسینەوە لەگەلیاندا.
مەروا باسی لەوە کرد کە بەم دواییانە پێشێلکارییەکانی مافی منداڵان و ژنان زیادیکردووە و بەهۆی ڕۆڵی زۆری ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانانەوە چەندین حاڵەتی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بۆتە ڕای گشتی، هەروەها ڕێکخراوەکە پشتیوانی لەمیدیاکان دەکات لە گەیاندنی دەنگی ژنان.
ڕێکخراوەکە سەرەتا وەک تیمێکی ژنان دەستیپێکرد و پاشان بوو بە ڕێکخراوێکی فەرمی بۆ بەدەستهێنانی رێپێدانی یاسایی بۆ کاری مەیدانی بەپێی وتەی مەروا عەبدولڕەزا، ڕێکخراوەکە سیمینار و وۆرکشۆپی بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و هەروەها ڕاهێنانی ژنان بۆ بەشداریکردن لەو هەڵمەتانە سازکرد کە داوای گۆڕانکاری لەو یاسایانە دەکات کە ژنان دەشکێنێت و داوای گۆڕانکاری یاسایی دادپەروەرانە دەکات.
ئەنجامی کاری مەیدانی ڕێکخراوەکەی ڕوونکردەوە کە بنکەیەکی فێمینیستی هەیە کە ڕای گشتی لەسەر کێشەکانی ژنان کۆدەکاتەوە و بەشداری لە سیمینار و خۆپیشاندان دژی یاسا و ڕێساکان دەکات کە ڕێگرە لە بەهێزبوونی ژنان لە کۆمەڵگادا.
مەروا عەبدولڕەزا گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پەیوەندیکردن لەگەڵ دامودەزگا حکومییەکان بەشێکە لەتێگەیشتنێک کە دەبێتە هۆی گۆڕینی واقیعی ژنان و ئەمەش پەیوەندی بەکاری ڕێکخراوەکەوە هەیە لە پڕۆژەی تواناسازی ژناندا.