بۆ یادی لەدایک بوونی ڕێبەر ئۆجالان لە کۆبانی ٥٠٠ نەمام چێندران

شاری کۆبانی شایەتی دەستپێشخەرییەکی ژینگەیی بوو لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەی ستار و دەستەی ژینگە ٥٠٠ نەمامی سروشتیان لەسەر گردی مشتەنوور چاند.

کۆبانێ

 

ئەمڕۆ ١ی نیسان، کۆنگرەی ستار و دەستەی ژینگەی کۆبانی ٥٠٠ نەمامی سروشتیان لەسەر گردی مشتەنوور چاند، جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی سروشت و زیندووکردنەوەی ئەو بەها ژینگەییانەی کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان لە پرۆژە فیکرییەکەیدا دەیخاتەڕوو، کردەوە.

 

لە میانی چالاکیی نەمام چاندندا خوناف خەلیل، ڕێکخەری کۆبانێی کۆنگرەی ستار، وتارێکی پێشکەش کرد و پیرۆزبایی نزیکبوونەوەی ڕۆژی لەدایک بوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی لە هەموو گەلان کرد. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان نوێنەرایەتی دووبارە لەدایکبوونەوە دەکات بۆ مرۆڤایەتی و ژن و سروشت، بەو پێیەی فەلسەفەکەی دیدگای کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تاک و ژن و ژینگەیەکی پاک و ژیانێکی هاوئاهەنگی لەگەڵ سروشتدا بەرجەستە دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەر ئۆجالان تاکە فەیلەسوفە کە داوای ئازادیی هەموو گەلانی جیهان دەکات، هەروەها داوای ڕزگارکردنی ژنان و گەنجان و منداڵانی کردووە، بە ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد و ئیکۆلۆژی، ئاماژەی بە کاریگەرییە قووڵەکانی فەلسەفەکەی لەسەر کۆمەڵگە کرد سەرەڕای ئەوەی لە خانەیەکی دابڕاودا بووە، لە هەوڵێکدا بۆ تێکدانی ئیرادەی گەل و سەرکوتکردنی پڕۆژەی ڕزگاریخوازییەکەی.

 

هەر بەم بۆنەیەوە بەڵێنیان نوێ کردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێبازی ڕێبەر ئۆجالان و چڕکردنەوەی خەبات بۆ بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژی کە هەموو گروپ و ئایین و مەزهەبەکان تێیدا چێژ لە ئازادی و کولتوور و ناسنامەی خۆیان وەربگرن.

 

جەختیان لە گرنگی پابەندبوون بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کردەوە کە لەم دواییانەدا لەلایەن ڕێبەرەوە دەستیپێکرد بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی ئەم قۆناغە.

 

شایانی باسە خەڵکی کۆبانی هاوشانی ڕێکخراوەکانی ژنان و ژینگەپارێزی ساڵانە لە مانگی نیساندا نەمام دەچێنن وەک نوێکردنەوەی پابەندبوونیان بە بونیادنانی کۆمەڵگایەکی ژینگەدۆست و بەهای سروشت.