لە بەندەر عەباس سزای لەسێدارەدان بەسەر زیندانییەکی نەخۆشدا سەپێندرا
دادگای ئینقلاب لە بەندەر عەباس بە تۆمەتی "گەندەڵی لەسەر زەوی" سزای لەسێدارەدانی بەسەر سودە ئیبراهیمی شەمسەبادیدا سەپاند، کە بەهۆی هەندێک چالاکیی میدیایی و وێنەگرتنی پێگەیەکی سەربازییەوە دەستگیرکرا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی مافی مرۆڤ، سوودە "مەرزیح" ئیبراهیمی شەمسەبادی، زیندانییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ کە تووشی نەخۆشی ئیسکەلەرۆسیس بووە لە زیندانی بەندەر عەباس، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەو دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و ماڵی خۆی و دەرکردنی لە خزمەتگوزارییە حکومی و گشتییەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
دادگای ئینقلابی بەندەر عەباس، بە تۆمەتی "بێڕێزیکردن بە سەرۆک"، "چالاکی میدیایی و پڕوپاگەندەیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی"، "رێوشوێنی هەواڵگری و ئەمنی بۆ حکومەتەکانی دوژمن" و "وێنەگرتنی شوێنێکی سەربازی" لە دۆسیەیەکدا کە "گەندەڵی لەسەر زەوی" لەخۆدەگرێت، سزای لەسێدارەدانی بەسەر سودە ئیبراهیمی شەمسەبادیدا سەپاند.
سوودە ئیبراهیمی شەمسەبادی لە دایکبووی شاری ئەراکە و لە تاران گەورە بووە و لە شاری بەندەر عیباس نیشتەجێیە. ناوبراو لە ٢٩ی نیسانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا. گرتنی وێنەی هێرشێکی مووشەکی لە دوورەوەو ناردنی وێنەکە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بیانی لە تۆمەتەکانی دۆسیەکەیە.
جگە لە بارودۆخی دۆسیەکەی، ئەم زیندانییە سیاسییە لەگەڵ چەندین نەخۆشی جەستەیی دەجەنگێت، لەوانە نەخۆشی ئیسکەلەرۆسیس نزیکەی ٦ ساڵ، سەدەف، خەواڵوویی و کۆلیکی گەدە.