بە سەدان کۆچبەر لە کامپێکی سەربازی پۆڵەندادا ماونەتەوە

بەپێی دوایین زانیاری کە لەلایەن ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤی پۆڵەندی بڵاوکراوەتەوە، کۆچبەرەکان لە پۆڵەندادا لە کامپێکی سەربازیدا دەمێننەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆتای ساڵی ڕابردوو بە هەزاران کۆچبەری کورد لە بیلاڕووسیاوە بە  لێشاو بەرەو سنورەکانی پۆڵەندا کەوتنەڕێ و داوای پەنابەرییان لەو وڵاتە کرد، بەڵام دەرگایان بۆ نەکرایەوە و بەشێک لە پەنابەران گەڕانەوە بۆ کوردستان، بەشێکی دیکەیان لە سەرسنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە مانەوە و گواسترانەوە بۆ چەند کامپێک.

 

بەپێی دواین بەدواداچوون کە ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ لە پۆڵەندا بۆ دۆخی ئەو کۆچبەرانە کردوویەتی، ئاشکرابووە کە بەشێک لەو کۆچبەرانە لە کامپێکی سەربازی پۆڵەندا نیشتەجێبوون، ئەوەشی خستووەتە ڕوو لە سەدان پەنابەری ئەفغانی، عێراقی و سوری هەن و ژمارەیان هەزار و ٦٠٠ کەسە، زۆرینەشیان ژن و منداڵن.

 

ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە لەو کامپە سەربازییەدا هەر کۆچبەرێک دوو مەتر چوارگۆشەی هەیە بۆ ژیانی ڕۆژانە و تەنها بۆیان هەیە بچنە حەوشەی کامپەکە.

 

ت.پ