بە کەمپەینێک ژنانی چالاکوان داوای ئازادکردنی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕژاک دەکەن
کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکوان، ڕۆژنامەنووس و ئازادیخوازان کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەیان بۆ ئازادکردنی سێ ئەندامە دەستگیرکراوەکەی ڕژاک ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
ماوەی ١٢ ڕۆژە، دوو ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ئەندامێکی دیکەی ڕێکخراوەکە بە ناوەکانی "خەولە محمد حسن، سەیران احمد حسن، جوانا عبدولباقی" لە کاتی گەڕانەوەیان لە ساڵیادی جینۆسایدی شەنگال، لە شەنگالەوە بۆ سلێمانی لەلایەن ئاسایشی پەدەکە لە بازگەی کەڵەک دەستگیردەکرێن و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەیانەوە نازانرێت.
کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکوان، ڕۆژنامەنووسان و کەسانی ئازادیخواز بە بەیاننامەیەک کەمپەینێکی واژۆ کۆکردنەوەیان ڕاگەیاند و تێیدا داوای ئازادکردنی ئەو سێ ژنە چالاکوانە دەکەن.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بەڕێز دەستەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کاروباری خانمان، ڕای گشتی و هەموو لایەنی پەیوەندیدار
ئازادی بۆ سێ ئەندامی (ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان)ڕژاک، کە لە ٥/٨/٢٠٢١ەوە دەستگیرکراون لە یەکێک لە بازگەکانی پارتی لەگەڕانەوەیان کە بۆ ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال وەکو شاندی ڕێکخراوەکەیان بەشداربوون.
هەرکەس خۆی بەرپرسیار دەبنێت و خەمخۆری ژنان و دژی توندوتیژیە با واژۆ و ناو وکاری خۆی بنوسێت.
هەر لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بە مۆڵەتی ڕێکخراوەکەیان کرد "ئەو ڕێکخراوە ڕێکخراوێکی فەرمی و ژنانە کار بۆ هۆشیاری ژنان و کۆمەڵگە دەکات، دژی توندوتیژی و ژن کوشتن تێدەکوشێت، دژی داگیرکاری و ستەمە، لەسەر بنەمای ژنێکی هۆشیار و کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دیموکرات کاردەکات".
١_ڕازاوسعید/ چالاک وانی ژنان
٢_سەمیرە نادر
٣_ژینۆڕشید /چالاک وانی ژنان.
٤_علی محمود
٥_نەورۆز فازڵ
٦_کەژاڵ عبدولقادرشریف چالاکوانی بواری ژنان
٧_شانۆابراهیم مەتۆ
٨_لیمان شیوێش،کۆنگرەی ستار لە باشوری کوردستان
٩_ڕوباریوسف /چالاکوان نەرویج
١٠_نادیا یاڵح/سوید
١١_قەیوان معروف/ڕۆژنامەنوس، بەریتانیا
١٢_تارا محمد /شێوەکار، نەرویج
١٣_شینە قەرەداخی/مامۆمۆستا، نەرویج
١٤-بێریڤان شاهۆ/ڕۆژنامەوان
١٥_سروەفایەق/ئەندامی کەژار
١٦_ئاوارەخان هونەرمەندوچالاکوان
١٧_چرۆخان/پارێزەر
١٨_Lida Weerts/ چالاک وان/ نەرویج
١٩- نێرگز رحمان/ شۆرشی هیوای گەلی کوردستان.
٢٠_شیلان محمدمحمود امین/ ڕاگەیاندن کار
٢١_بێریڤان محمد/ڕۆژنامەوان
٢٢_نەرمین عسمان محمد
٢٣_ئاوات عبدالرحمن رسول/نوسەر
٢٤_موزەفەر عبدوڵا
٢٥_میهرەبان علی حسین/کەسایەتی
٢٦_گوڵاڵە محمد
٢٧_نیاز عبدوڵا
دەتوانرێت ناوەکان لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕێکخەرانی کەمپەینەکە بەشداری پێبکرێت.
ت.پ