تورکیا، بلما نێرگز لە زیندانی موش بۆ زیندانی قەیسەری گواسترایەوە

ماوەی ١٧ ڕۆژە هاوسەرۆکی هەدەپە دەستگیرکراوە و تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردن و زیندانیکردنەکەی نەزانراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕۆژی ٢٧ی ئاب، هاوسەرۆکی هەدەپە "بلما نێرگز" پاش ئەوەی دوو هەفتەیە دەستگیرکراوە لە زیندانی موشەوە گواستەوە بۆ زیندانی قەیسەری.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فورات، بەرەبەیانی ڕۆژی ١١ی ئاب پۆلیسی تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بلما نێرگز و دەستگیریان کردووە، دوای دەستگیرکردن پۆلیس بردوویانەتە بینای هەدەپە و دواتر گواستوویانەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی تورکیا و دوای دادگاییکرد بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە، تا ئێستاش نەزانراوە لەسەر چ بنەمایەک دەستگیر کراوە.

 

دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە ئەنجامدانی هەڵمەتی دەستگیرکردنی ژنان، چالاکوانان و سیاسەتمەندارانی دژ بە دەسەڵاتی تورکیا.