"بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی ئاگری نەورۆز گەش دەکەین"

دامودەزگا هونەری و کولتوورییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا بە دروشمی "با نەورۆز بکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و یەکێتی دیموکراتیکی کورد"، بەرنامەی ئاهەنگی نەورۆزی خۆیان ڕاگەیاند.

قامیشلۆ

 

بە دروشمی "با نەورۆز بکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و یەکێتیی دیموکراتیک کورد"، دامەزراوە ڕۆشنبیری و هونەرییەکانی قامیشلۆ، لە بەردەم ناوەندی محەمەد شەخسۆ بۆ ڕۆشنبیری و هونەر، بەرنامەی ئاهەنگی نەورۆزیان ڕاگەیاند، لە راگەیاندراوەکەدا، ئەندامانی فەرهەنگ و هونەر، ئەندامانی ڕێکخراو و تەڤگەریەکانی ژنان، ئەندامانی ئەنجومەنی خیزانی شەهیدان، ئەندامانی شارەوانی قامیشلۆ بەشدارییان کرد.

 

ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی عەرەبی لەلایەن ریحان تەمۆ، بەڕێوەبەری کۆنگرە ستار لە کانتۆنی قامیشلۆ، خوێندرایەوە و بە زمانی کوردیش لەلایەن قادر حسێن، بەڕێوەبەری لیژنەی ئامادەکاری خوێندرایەوە:

 

نەورۆزی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندنی نەورۆز تەنها جەژنێک نییە لە یادەوەری مێژوویی گەلی کورد، سیمبولی بەرخۆدان لە دژی ستەم و باوەڕ بە ئازادی و لە دایکبوونەوە، ئاگری ئازادی کە کاوە ئاسینگەر لە دژی زوحاکی ستەمکار هەڵگیرساند، سەدان ساڵە بە بەردەوامی ڕۆحی بەرخۆدانی گەلی کورد ڕۆشن کردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاگری نەورۆز کە لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان  داگیرساوە، درێژەپێدەری ئەم میراسەی بەرخۆدانی مێژووییە، گەلی کورد بە درێژایی مێژوو سەرەڕای سیاسەتی نکۆڵی و چەوساندنەوە و لەناوبردن، توانیویەتی زمان و کولتوور و ناسنامەی خۆی بپارێزێت.

 

"ئاگری خواستی گەلی کورد بۆ یەکێتی نەتەوەیی"

لە سایەی ئەم ڕۆحی بەرخۆدانە، ئەمڕۆ کورد لە تێکۆشان بۆ ئازادی و دیموکراتیک و ژیانێکی پڕ لە کەرامەت بەردەوامە، ئاگری نەورۆزیش هێمای ئەم ئیرادەیە، ئاگری نەورۆز کە لە ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدەستێت، ئاگری خواستی گەلی کوردە بۆ یەکێتی نەتەوەیی، مێژوو دەریخستووە کە پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد و گەشەی ئازادی تەنها بە یەکڕیزی نەتەوەیی بەدی دێت، هەرچەندە دید و ڕوانگەی سیاسی جیاوازمان هەیە، بەڵام ئەمڕۆ یەکگرتن لە دەوری بەها هاوبەشەکان و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە، ڕۆحی نەورۆز فێری بەرخۆدان و هاوکاری و تێکۆشانمان دەکات پێکەوە، گەلی کورد لەسەر ئەو خاکانە نەک تەنها بۆ ئازادی خۆی، بەڵکو بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراتیکانەی هەموو گەلان خەبات دەکات، ڕۆحی بەرخۆدانی ژنانی کورد و ڕۆڵی پێشەنگایەتیان لە خەباتی ئازادیدا لەگەڵ ئاگری نەورۆز یەکدەگرێت و گەشتی ئازادی گەلەکەمان بەهێزتر دەکات، هاوکات دەزانین کە ئەمڕۆ گەلی کورد لەبەردەم سیاسەتی قڕکردن و جینۆساید دژی کوردستاندایە.

 

"هیوادارین نەورۆزی ٢٠٢٦ ببێتە هۆی دامەزراندنی هێزێکی بەرگری هاوبەش بۆ کوردستان"

دوێنێ لە باکوور و ڕۆژئاوا، ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، سیاسەتێکی جینۆساید دژی گەلەکەمان بەڕێوە دەچێت، لە چوار پارچەی کوردستان دەبێ بڵێسەی نەورۆز بەرز بکەینەوە بە هۆشیاری یەکگرتوویی نەتەوەیی بەو ڕۆحەی کە ڕێبەر ئاپۆ نیشانی دا بۆ پاراستنی بوونی کورد و دەستەبەرکردنی ئازادی و بە چارەسەری یەکگرتوویی نەتەوەیی دیموکراتیک و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا بوەستینەوە، داوا لە گەلەکەمان دەکەین بە گیانی یەکڕیزی نەتەوەیی، بۆ پاراستنی گەل و نیشتیمانمان لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر چوار پارچەی کوردستان شۆڕشبکەین، بۆیە هیوادارین نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٦ ببێتە هۆی دامەزراندنی هێزی پاراستنی هاوبەشی کوردستان، بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی و هێزی بەرگری نەتەوەیی بژاردە نییە، پێویستییەکی بوونییە بۆ گەلی کورد، وەک لیژنەی ئامادەکاریی نەورۆزی ڕۆژئاوای کوردستان، جەژنی نەورۆز وەک جەژنێک کە گیانی بەرخۆدانی گەلی کورد و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک و بەها کۆمەڵایەتییەکان بەرز دەکاتەوە، پیرۆز دەکەین.

 

"ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی بەرز بکەنەوە، بڵێسەی نەورۆز هەڵبگرن"

بانگەوازی گەلەکەمان دەکەین و وتمان: کێڵگەکانی نەورۆز بکەنە مەیدانی کەرامەتی گەلی کورد، لە پێناو زمان و کولتوور و بەها کۆمەڵایەتیەکانتان بوەستن، بەرزکردنەوەی گیانی یەکڕیزی نەتەوەیی و بەرزکردنەوەی بڵێسەی نەورۆز وەک بڵێسەی ئازادی، بڵێسەی نەورۆز داهاتوویەکی ئازاد ڕووناک دەکاتەوە، با ئەمساڵ پێکەوە بڵێسەی نەورۆز داگیرسێنین بۆ یەکڕیزی گەلی کورد و بەرخۆدان و داهاتوویەکی ئازاد، بە ڕۆحی یەکگرتوویی نەتەوەیی، بڵێسەی نەورۆز هەڵدەگرین، نەورۆز دەکەینە نەورۆزی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و یەکڕیزی دیموکراتیکی کورد. بە ئەو دروشمە جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت، بەرنامەی نەورۆزیش بۆ ٧ شارەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

دێریک: شوێن، گۆڕەپانی شەهید چیچەک... کات: کاتژمێر ١١ی بەیانی

 

گیرکێ لیگێ: شوێن، هیلەق... کات: ١١ی بەیانی

 

تیربێسپی: شوێن، دیرجک... کات: ١١ی بەیانی

 

قامیشلۆ: شوێن، هیمۆ... کات: ١١ی بەیانی

 

عامودە: شوێن، بازاڕی چاخیر... کات: ١١ی بەیانی

 

دیربێسی و تل تەمر: چۆڵبستان... کات: ١١ی بەیانی

 

حەسەکە: شوێن سید... کات: ١١ی بەیانی

 

باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا یەکن، بژی یەکڕیزی گەلی کورد

 

نەورۆزتان پیرۆز بێت!

 

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاگەیاندراوەکەدا کردووە، ئاگری نەورۆزیان لە بەردەم ناوەندی محەمەد شەخسۆ داگیرساندووە و هەڵپەڕکێیان کردووە.