بە هۆی غازی زۆپاوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

لە شارەدێی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی منداڵێکی ساوا بەهۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەى دوێنێ لە شارەدێی عەربەت منداڵێکی تەمەن ساڵێک و نیو بەهۆی غازی زۆپاوە گیانی لەدەستدا، دابان محەمەد، بەڕێوەبەرى شارەدێی عەربەت رایگەیاند کەلە گەڕەکى رزگارى شارەدێکە، بەهۆى غازى سۆپاوە منداڵێکى تەمەن یەک ساڵ و نیو، گیانیلەدەستداوە.

 

لە میدیاکانەوە باس لەوەدەکرا کە بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵەکەدا منداڵەکە گیانی لەدەستداوە بەڵام بەڕێوەبەری شارەدێی عەربەت ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی غازی زۆپاوە بووە.

 

جێی ئاماژەیە بەهۆی نەبوونی کارەبا لە وەرزی زستان و بەردەستنەبوونی ئامێرەکانی گەرمکردنەوەی سەلامەت، لەم وەرزەدا چەندین حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی دوکەڵ و غاز، سوتانی زۆپا و تەقینی غازەوە ڕوویداوە، دیارترینیان لە ٢٣ی کانوونی یەکەم لە ئاکرێ دایکێک و چوار منداڵەکەی بەهۆی دوکەڵی خەڵوزەوە کە لە سەرمادا لە ژوورەوە هەڵیانکردبوو، گیانیان لەدەستدا.

 

ت.پ