بۆ دوو هەفتە دەچێت چەند گوندێکی باکوری کوردستان بێ ئاون

ماوەی ١٢ ڕۆژە کارەبا لەسەر بیری ئاوی نۆ گوند لە پارێزگای ئێلیهی باکوری کوردستان کوژێنراوەتەوە و بەوهۆیەوە سەدان کەس بێ ئاو بون و لە شارۆچکەی ئیدل-ی پارێزگای شرناخیش بەهەمان شێوە ماوەی پێنج ڕۆژە کارەبای بیری گوندی هەسپیست کوژێندراوەتەوە.

ماوەی ١٢ ڕۆژە کارەبا لەسەر بیری ئاوی نۆ گوند لە پارێزگای ئیلحی باکوری کوردستان کوژێنراوەتەوە و بەوهۆیەوە سەدان کەس بێ ئاو بون و لە شارۆچکەی ئیدل-ی پارێزگای شرناخیش بەهەمان شێوە ماوەی پێنج ڕۆژە کارەبای بیری گوندی هەسپیست کوژێندراوەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای ئەوەی سەدان کەس ئاوی پێویستیان نیە، زەوییە کشتوکاڵییەکان و مەڕو ماڵاتەکانیش بێ ئاون و دەسەڵاتدارانی تورکیا بێباکن لە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی ئەو گوندانە، دوێنێ شەممە ٣ی تەمموزی ٢٠٢١ شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەردانی  ئەو گوندانەیان کرد و داوایان کرد کاربەدەستانی تورکیا بێنە سەر خەت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

 

لە لایەکی دیکەوە لە شارۆچکەی ئیدل سەر بە پارێزگای شرناخ بە فەرمانی رەفیق ئۆزسۆ سەرۆکی شارەوانی ئیدل کە بە قەیوم دانراوە، ماوەی پێنج ڕۆژە کارەبای بیری ئاوی گوندی هەسپیست بڕدراوە کە ١٥٥ ماڵ لە گوندەکەدا هەن .

 

دانیشتوانی ئەو گوندانە بە تانکەر ئاو دابین دەکەن و توشی گرفتێکی زۆر بوون و ناتوانن زەویەکانیان ئاو بدەن و مەڕو ماڵاتەکانیشیان بێ ئاو ماونەتەوە.