بە دانانی تاجەگوڵی وەفا، مەڕاسیمی بەرزڕاگرتنی یادی " یەنار محەمەد" بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی، لە مەڕسیمێکی شکۆمەندانە یادی " یەنار محەمەد" ، بە ئامادەبوونی هاوڕێ و خانەوادەکەی، بە پێشکەشکردنی سینەفزیۆن و پەیامی هاوڕێکانی، یادی بەرزڕگیرا
سلێمانی
ئەمڕۆ، لە هۆتێل ڕامادا، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی هاوڕێ و خانەوادەی یەنار محەمەد، بە دانانی تاجەگوڵی ڕێز و وەفا لەسەر وێنەکانی، کە لە ۲ی ئاداری ۲٠۲٦ لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ هەشتی مارس، تیرۆرکرا، مەڕاسیمی بەرزڕاگرتنی یادی " یەنار محەمەد"، ئەنجامدرا
سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گینی یەنار محەمەد، و بە میوزیکێکی ئینتەر ناسیۆنال دەستپێکرد، هەروەها چەندین پەیام و نامەی جیاواز لە ژنانی هاوڕێی یەنار لە دەرەوەی کوردستان پشاندرا، پاشان چەندین شعر و بەیانمە لە لایەن ڕێخراوەکانی ژنانەوە خوێنرایەوە، دواتر لە ڕێگەی سینەفزیۆنێکەوە کارو چالاکییەکانی یەنار محەمەد نیشاندران، لە مەڕاسیمەکەدا پەڕتوکێک تایبەت بە گیانی یەنار محەمەد پێشکەشی ئامادەبوان دەکرا.
ئاڵا کەمال، پەیامی تۆڕی هەشتی مارس دەخوێنێتەوە: وتی: بەناوی مرۆڤایەتی و بەرگی لە مافەکانی ژنان، سەرکۆنەی کوشتنی یەنار دەکەین، ئەمڕۆ چەند مانگێک بەسەر شەهید یەناردا گوزەردەکات، ئەو ژنە هەوڵی بۆ ئازادی ژن ەدا، لەناو تاڵییەکانی عێراق بۆ ژنان بوە ڕوناکییەک تا بتوانێت پارێزگاریان لێبکات، بەردەوام هەوڵی بۆڕێگری لە بازرگانی و بەشودانی منداڵان و هەمواری یاسای باری کەسێتی دەکرد، ئەو تیرۆرکردنەی ڕوبەڕووی یەنار بویەوە ئەگەری هەیە بۆ هەر ژنێکی ئازادی خواز بێتە پێشەوە، پێویستە هەوڵ بۆ فای ژنان بدەین.
بەهار مونزیر، ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان، وتی: پڕبونی ئەو کەلێەی یەنار محەمەد دروستیکرد بەهیچ پڕنابێتەوە، خەباتی یەنار خەباتی هەر مرۆڤێکە کە بۆ ژیانێکی شکۆمەند هەوڵدەدا، خەباتی بۆ نەمانی چینایەتی ژنان و منداڵان دەکرد، باوەڕی پۆڵاینی بە بزوتنەوەی یەکسانی هەبوو، یەنار هەوڵی بۆ ئاای ژن دەدا، کە لە عێراقدا ژنان بە ناوی زەواجەوە دەستدرێژیان دەکرایەسەر، ئێمە ئەمڕۆ داوا دەکەین کە بکوژانی دەستبەسەر کراێت، یەنار ڕۆیشت ئەرکمانە درێژەەری خەبتی بین.
ڕێکخراوی بەدیلی کۆمۆنیستی پەیامی هەبوو، وتیان :یەنار محەمەد ئەندامی ڕێکخراوەکەمانبوو، بەداخ و پەژارەی زۆرەوە یەنار تیرۆرکرا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی تەواوی هاورێ و خێزانەکەی دەکەم، یەنار سەرکردەیەی شۆڕشگێربوو لە پێناو ژناندا، بەردەوام کاری بۆنڕزگاری ژنان بوو، سەرباری ئەو ناڕەزایەتییە جیهانییەوە، بۆننوێنەری عێراق و بە ساگەیاندنی تاوانباران بەڵام وەڵامی خێزان و هاوپیشەکانی نادەن ، تا ئێستە تاوانباران بە سزا نەگەیشتوون، ئێمە ئەمڕۆداوادەکەین و کۆڵنادەین لە مافی یەنار و دەبێ کار بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران بکەین.
" لە عێرقدا هەوڵی بۆ ئاادی ژن دەدا، هەر لە پێناو مافی ژنان شەهید بوو"
بەهار مونزیر، چالاکوانی ژنان، ئاماژەی بەوەکرد: یەنار محەمەدلە پێناو دەنگی ئازاد دا گیانی بەختکرد، وتی: لەمێژە ئامانجمان مەڕاسیمێکی شایستەیە بۆ گیانی یەنار محەمەد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی چالاکوانان و هاوڕێو هاوخەباتەکانی یەنار لێرە یدی یەنار بە دەستکەوتەکانی دەکینەوە، ژنان لە خواروی عێراق و دەوروبی بەردەوام ڕوبەڕووی کوشتن و تیرۆر دەبێتەوە، ئەگەر لە پێناو دەنگی ئازاد و ئازادی ژن هەوڵ بدەیت ئەوا تیتۆردەکرێیت، یەنار لە ناو ماڵەکەی خۆیدا تیرۆرکرا، لە کاتێدا بەیانی زوو خەریکی خۆنئامادەکردنبوو بۆ بەنامەداڕێژی بۆ هەشتی ئادار کە دووڕۆژ بەر لە هەشتی مارس کە ڕۆژی ژنانبوو، تیرۆرکرا، دوو ڕۆژ بەر لە تیرۆرکردنی کاری لەسەر بازرگانیکردن بە منداڵانەوە دەکرد، لەدوای ئەوە تیرۆرکرا، لە ۲ ئادار تیرۆرکرا، لە چالاکییەکودا گۆرنی بۆ گیانی ینر و ئازادی ژن بە چەند زمانێی جیاواز ڕوماڵ ددەکرێت، پاشان ڕێکخراوی ئازادی ژن و نوێنەرانی لەڕێگەی ژیانامەی لەڕێگەی سینەفزیۆنێکەوە پێشکەشدەکەن، پاشان چەندین وتار و پەیام بۆ گیانی یەنار دەخوێندرێتەوە.
لە کۆتاییدا وتیشی: دەسەڵات لە عێراقدا خراپ و بەرژەوەندی خوازانە مامەڵە لەگەڵ کەیسەکنی ژنان دەکات، سەرەڕایئەوی لە تەواوی جیهان کەمپەین و چالاکی بۆ گیانی یەنار کراوە، ئێمە هەوڵ بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانباران دەدەین.
" بە سزاگەیاندنی چالاکوانان پارێزگاری لە دەنگی ئازاد دەکەین"
شلێر عەبدول مەجید، چالاکەوانی ژنان، باسی لەوەکرد: ئەنجامدانی چالاکییلە پێناو ڕۆحی یەناردا ڕێخرا، وتی: ئەمڕۆ لێرە چالکوانان و لایەنە سیاسییەکان پێکەوە یادی یەنار بەرز ڕا ئەگرین،یەنار لە عێراقدا لەپێناو ماف و ئازادی ژنان تێکۆشانی کرد، هەر لەو پێناوەشدا گیانی بەختکرد، ئێمە ئەو تیرۆرکردنەی یەنار محەمەد سەرکۆنە دەکین، کە تیرۆرێکی ئاشکری ئازادی خوازانە، کاتێک کەسی ئازادیخواز تیرۆردەکرێت، دەنگێکی ئازاد کپدەکرێتەوە، ئێمە ئەو کردەوانە ةرەزار دەکەین.
لە کۆتایشدا وتی: ئەو هێڵە تیرۆرستییە شەرمەزار دەکەین، ئێمەی چالاکوانانی ژنان هەوڵ بۆ بەسزاگەیاندنی ئەو تیرۆرستانە دەدەین ، مافی یەنار محەمەد بەدەست دەهێنین، ئێمە لەڕێگەی بەسزاگەیاندنی تاوانبارن پارێزگاری لە دەنگی ئازاد دەکەین