ڕاشا ناسر، ئەکادیمیستێکی عەلەوی ئەشکەنجە درا تا گیانی لەدەستدا

دەرکەوت کە ئەکادیمیستی عەلەوی ڕاشا ناسر عەلی، لە بەشی زمانی عەرەبی زانکۆی حومس کە لەلایەن چەتەکانی هەتەشەوە ئەشکەنجەدرا تا گیانی لەدەست دا.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەم، ڕاشا ناسر عەلی، ئەکادیمیستی عەلەوی و پرۆفیسۆری بەشی زمانی عەرەبی لە زانکۆی حومس، لەلایەن چەتەکانی تەحریر شامەوە لە سووریا ڕفێندرا، تەرمی ئەو ئەکادیمیستە عەلەوییە بە شێوەیەک دۆزرایەوە کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەشکەنجە دراوە.

 

 لەگەڵ بڵاوبوونەوەی زانیاری لەسەر بابەتەکە، پەیامی ئیدانەکردنی توند لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوەو  زۆرێک لە کەسایەتییە دیارەکان کوشتنی ئەو ئەکادیمیستە عەلەوییان شەرمەزار کرد.

 

 زیادبوونی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی هەتەشە لە سووریا نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست دەکات، کوشتنی د.ڕاشا ناسر وەک نموونەیەکی ڕوون لە هێرشی سیستماتیکی دژ بە عەلەویی و سیاسەتی ستەم و چەوساندنەوە لە ناوچەکەدا دەهێنرێتەوە.