بەردەوامی گردبوونەوەی ناڕەزایی خانەنشینان

دوابەدوای چارەسەرنەکردنی داواکارییەکانی خانەنشینان، ئەمڕۆ خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی ئێران دەستیان بە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە.

ناوەندی هەواڵ


ئەمڕۆ یەکشەممە، خانەنشینانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جارێکی دیکە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی خۆیان ئەنجامدا.

 

بەگوێرەی وێنە بڵاوکراوەکان، خانەنشینان لە شارەکانی ئەهواز، کرماشان، شوش، کەرخێ، حەفتەپە و چەند شارێکی دیکە، دروشمەکانیان بەدەستەوەیە کە باس لەوە دەکەن، داواکارییەکانیان لەلایەن دەوڵەتەوە چارەسەر ناکرێت.

 

هەروەها وتنەوەی دروشمی "نەگبەتییەکانی گرانی کە لە بازاڕدا زاڵ بووە، یەکێتی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە هەژاری و گەندەڵی، ئێمە مافەکانمان تەنها لەسەر زەوی شەقام بەدەست دەهێنین" گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان دژی خراپی بارودۆخی ژیان و پێشێلکردنی مافەکانیان ئەنجامدا.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە زیاتر لە دوو ساڵ بەسەر پەسەندکردنی یاسای یەکسانکردنی مافی خانەنشینان تێپەڕیووە، بەڵام نەک هەر جێبەجێ نەکرا، بەڵکو گرنگی نەدان بەم یاسایە لە پڕۆژەیاسای بودجە و سنووردارکردنی سەرچاوەکانی حکومەت بووە هۆی ئەوەی بە هەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە، سەرەڕای هەڵاوسانی ئابووری توند و بەردەوامی ناڕەزایەتی خانەنشینان، چارەنووسیان لە ناوەندی نادادپەروەری حکومەتدا ماوەتەوە.