مانگرتن و ناڕەزایەتی کرێکارانی ئێران

لە درێژەی ناڕەزایەتی و مانگرتنی ژمارەیەک لە کرێکاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆش هێزی کرێکاری لە شارە جیاجیاکانی ئەو کۆمپانیایە و هاوپەیمانی لەگەڵ هاوکارەکانیان کارەکنیان جێهێشت و دەوامیان ڕاگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ شەممە، کرێکارانی نەوت لە شارە جیاجیاکان مانگرتن و ناڕەزایەتی خۆیان فراوانتر کرد و شوێنی کارەکانیان جێهێشت.

 

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پڕۆژەکان کە لە بەندەر جاسک پترۆکیمیایی کاردەکەن، ئەو هێزانەی لە پترۆکیمیایی سەداف کاردەکەن، ژمارەیەک لە هێزەکانی کۆمپانیای هیدرۆسازانن لە پاڵاوگەی پترۆکیمیایی جاسک، کرێکارانی بەڵێندەر کە لە پترۆکیمیایی کرمان و پۆڵا سیرجان کار دەکەن، پڕۆژەی پترۆکیمیایی ئاپادانا، کرێکارانی کۆمپانیای نەوتی کانگان، کرێکارانی کار لە پڕۆژەی NGL 3100 لە دەشت عەباس، کۆمپانیای ئای جی سی لە شاری دێهلران، کرێکارانی کۆمپانیای پەناه سەنات کە لە لۆردیگان پترۆکیمیال کاردەکەن، کۆمپانیای پارس کیهان، عەباسی و بەڵێندەرانی لیموچی، هێزەکانی پترۆکیمیایی ئاپادانا لە عاسالۆیە، هێزەکانی ئەلیکسیر سەنات لە قۆناغی ١٤ی پارسی باشوور، هەموو هێزەکانی کیان سەنعەت لە پترۆکیمیایی گەچساران، کرێکارانی پیترۆ پاڵاوتنی تانکەکانی کیان سازە بونوا بە ڕادەستکردنی کەرەستەی کارکردن و چۆڵکردنی شوێنی کارەکانیان بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا کرد.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەنجوومەنی ڕێکخستنی کرێکارانی گرێبەستی نەوت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی لەسەر پێویستی مانگرتن و ناڕەزایەتی دەربڕیوە کە کرێکارانی ناڕازی داوای زیادکردنی حەقدەستیان کردووە بەپێی لیستی پێشنیارکراوی خۆیان لەسەر بنەمای زیادکردنی ٧٩٪، کورتکردنەوە لە دەستی بەڵێندەرانی ئازاد، باشترکردنی بارودۆخی بەشەناوخۆییەکان و بەرزکردنەوەی ستانداردەکانیان، سەلامەتی ژینگەی کار، و داوایان لە سەرجەم کرێکارانی سەرتاسەری ناوەندەکانی نەوت و گاز و پترۆکیمیایی کرد کە بەشداری ئەم ناڕەزایەتیانە بکەن.