بەردەوامبوونی کیمیابارانی قوتابخانەکان و بوونی بەربڵاوی هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم قوتابخانەکان

هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان بەردەوامن و حکومەتی ئێران سەرەڕای دەستنیشاننەکردنی ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە، بە توندترین شێوە قوتابیان سەرکوت دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دووشەممە، چەندین قوتابخانە لە شارە جیاجیاکانی ئێران کیمیاباران کران.

 

هێرشە کیمیاییەکان بۆ سەر قوتابخانەکان بەردەوامن لە کاتێکدا حکومەت جگە لە پەردەپۆشکردنی، بە سەرکوتکردنی توندی خوێندکاران خۆی لەگەڵ ئەم تاوانەدا هاوتەریب کردووە.

 

هاوتەریب لەگەڵ کیمیابارانە نهێنییەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر خوێندکاران، قوتابخانەکانی معراج و بنت ئەلهادی لە سەقز، سەدر لە کەرەج، جەعفەری لە کرماشان و فاتمە لە هەرسین کیمیاباران کران.

 

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، کارمەندانی ئەمنیەتی هەڵیانکوتایە سەر قوتابخانەی معراج لە سەقز و یەکێک لە قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە بە چەقۆ سەری بە سەختی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ ناوەندی پزیشکی.

 

هەروەها قوتابیانی سەرجەم قوتابخانەکان ڕایانگەیاندووە کە کارگێڕان ڕێگەیان بە قوتابیان نەداوە لە قوتابخانە دەربچن و دایک و باوکیان ئاگادار بکەنەوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارەکان گواستراونەتەوە بۆ چارەسەری مەرامەز.