لەماوەی مانگێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ٣٢ ژن و ٩ منداڵ کوژراون
ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ماوەی مانگێکدا شاهیدی شەپۆلێکی تاوانکاری ترسناک بوو، لەوانە کوشتنی دەیان ژن و منداڵ، لەگەڵ لەسێدارەدان و گیان لەدەستدانی گوماناویی، ئەم ڕووداوانە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی مەترسیدارە لە توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی.
ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەم دواییانەدا شایەتی بەرزبوونەوەی ترسناکی توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی بووە، هەروەها کوشتن و گیانلەدەستدانی گوماناویی و لەسێدارەدان تادێت زیاتر دەبێت، کە بەتایبەتی کاریگەری لەسەر ژنان و منداڵان هەیە، ئەمەش جەخت لەسەر پێویستی بەپەلەی چاکسازیی هەمەلایەنە دەکاتەوە کە دادپەروەری بەرەوپێش دەبات و کەشێکی پارێزراو بۆ ژنان و منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دابین بکات.
لە مەشهەد پیاوێک بە شێوەیەکی دڕندانە ژنە ٦٠ ساڵانەکەی کوشت، کە سەرەتا چەند جارێک لێیداوە، پاشان جەستەی بڕیوەتەوە، بە جۆرێک سەرەتا بە مقەست سکی هەڵدڕیوە و دواتر قاچەکانی بڕیوەتەوە، ئەم ڕووداوەس ناتوانرێت وەک تاوانێکی ناوخۆیی دابڕاو سەیر بکرێت، بەڵکو ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ پەرەسەندنی توندوتیژی خێزانی دژی ژنان.
ماڵ کە بڕیارە پارێزراوترین شوێن بێت بۆ ژنان، زۆرجار دەبێتە شوێنی چەندین دیمەنی هەڕەشە و مەترسی، هەروەها دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە تاوانانە ئەوە دەردەخات، کە توندوتیژی دژی ژنان بەدەر نییە، بەڵکو کێشەیەکی پێکهاتەیی ڕەگداکوتاوی قووڵە و ڕۆژانە خراپتر دەبێت، بێدەنگی کۆمەڵگە، نەبوونی پشتیوانی کاریگەر لە ژنان، ئاسایی بوونەوەی توندوتیژی خێزانی و لاوازی میکانیزمە دامەزراوەییەکان، هەموویان بەشدارن لە بەردەوامبوون و فراوانبوونی ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا.
ڕاپۆرتی مانگانەی ئاژانسەکەمان، لە ٢٢ی تشرینی دووەم تا ٢١ی کانوونی یەکەم، ئامارەکانی کوشتن و گیانلەدەستدانی گوماناویی، لەگەڵ هۆکارەکانیان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا خستۆتەڕوو، کە بەپێی داتاکان ٣٢ ژن و ٩ منداڵ کوژراون و ٦ ژنیش لە بارودۆخێکی نهێنیدا گیانیان لەدەستداوە، سەرەڕای ئەوەش، ٧ ژن کە پێشتر لە کەیسەکانی پەیوەست بە کوشتن و تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە سزا دراون، لە سێدارە دراون.
ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەم ،پیاوێک لە شارۆچکەی نودج سەر بە پارێزگای کرمان، بە هۆی ناکۆکی خێزانییەوە، هاوژینەکەی بە ناوی فاتمە شیبانی و مەعسومەی خوشکی کوشتووە، دوای چوار ڕۆژ، ژنێکی تەمەن ٥٥ ساڵ، کە لە ناوچەی کاڤار نیشتەجێ بوو، بە هەمان بیانوو کوژرا، جگە لەوەش ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ کە دانیشتووی ناوچەی ئیختیارییە لە تاران بە تۆمەتی دزی لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە.
ڕۆژی ٢٦ی تشرینی دووەم، ژنێک بە ناوی ماهین ڕەحیمی کە پێشتر بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی وەکیل ئاباد لە شاری مەشهەد لە سێدارەدرا، ژنێکی دیکەش بەناوی مینا سەدوقی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لە زیندانی عادل ئاباد لە شیراز لە سێدارەدرا، هەروەها تەرمی ژنێکی خەڵکی ئەهواز و دانیشتووی شاری سەڵماس لە گوندی ڕیغباد لە نزیک سەڵماس دۆزرایەوە، کە هەشت مانگ پێشتر لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرابوو.
ڕۆژی دواتر ژنێکی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی بەندەر ئەنزالی، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە کوژرا، کە ئالتوونەکەی دزیبوو، هەروەها نیاسمین بیلهوری، ژنێکی گەنج دانیشتووی نەهاوەند، بە هۆکاری نادیار لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.
ڕۆژی ٢٨ی تشرینی دەوروم ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناوی فاتمە کاربارداز خەڵکی بەندەر عەباس، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە بیانووی شەرەف کوژرا، هەروەها لە شاری ئیسفەهان ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی شەبنەم ئەحمەدی بە بیانوی شەرەف بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵیش بە ناوی ئەمیر حسێن پیرۆ ،خەڵکی غاشساران، بە هۆکارێکی نادیار گیانی لەدەستدا، ڕۆژی دواتر تەرمی منداڵێکی بڕاو و نەناسراو لە زبڵدانێکی شاری کوناراک دۆزرایەوە.
ڕۆژی ١ی کانوونی یەکەم، پێنج کەس کە بە ئۆتۆمبیلێک هاتووچۆیان دەکرد، دوو منداڵیان کە کوڕبوون و حەمزە میربالوشزاهی تەمەن ١٤ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٢ ساڵیش کە نەناسرابوو، بە دەستی کەسانی نەناسراو لە ئێران شەهر کوژران.
ڕۆژی دواتر پیاوێک ژنێکی تەمەن ٣٢ ساڵی دانیشتووی گەڕەکی پارسی تارانی کوشت، دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی کردبووە سەری، هەروەها پەرستارێکی تەمەن ٣٨ ساڵ کە دایکی منداڵێکبوو، لە کاتی کارکردن لە نەخۆشخانەی بنج ئازەر لە جرجان بە شێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا.
لە ٣ی کانوونی یەکەمدا، ژنێکی گەنج لە قەرچاک لەلایەن براکەیەوە کوژرا، کە بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە ببوو، لە تاران ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن کوڕەکەیەوە بە بیانوی شەرەف کوژرا، هەروەها ژنێکی نەناسراو کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی وکیل ئاباد لە مەشهەد لەسێدارەدارا، ڕانا فەرەج ئۆغلی کە پێشتر بە تاوانی کوشتن سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانی ناوەندیی تەرێز لەسێدارەدرا.
لە ٤ی کانوونی یەکەم، کوڕێکی تەمەن پێنج ساڵی خەڵکی زابۆڵ، بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە، لەلایەن کەسێکی ناسیاوەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا، هەروەها ژنێکی تەمەن ٥٨ ساڵ خەڵکی گوندێکی شەهرود لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە، بەپێی زانیارییەکان بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە بووە، هەر لەو ڕۆژەدا تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵی ئەفغانی بە ناوی ساغر دانیشتووی شاری تشارباغ لە بیابانی شارەکە دۆزرایەوە، دوای ئەوەی لەلایەن ھاوژینی دایکییەوە کوژرا، ڕۆژی دواتر ژنێکی گەنج بە ناوی لەیلا ئازەری دانیشتووی گوندی کانی الله سەیدە بوکان بە هۆکاری نادیار لەلایەن هاوژینی پێشووییەوە کوژرا.
ڕۆژی ٦ی کانوونی یەکوم، تەرمی ژنێکی گەنجی دانێشتووی برز لە بێدەستان سافار قەزوین دۆزرایەوە، دوای ئەوەی بە دەستی شۆفێری مینی پاسێک کوژرا کە ئاڵتوونەکانی دزیبوو، هەروەها تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی سومەیە شیرمحەمەدی، دانیشتووی غنبد کاووس دۆزرایەوە، کە لەلایەن خاوەن دوکانێکی فۆتۆگرافی کوژراوە کە ئاڵتوونەکانی دزیوە.
ڕۆژی ٧ی کانونی یەکەم، ژنێکی تەمەن ٣٧ ساڵ بە ناوی زەینەب حاتەمی نەزەری، دانیشتووی گەڕەکی ئەکبەر ئابادی شاری یاسوج، کە دایکی منداڵێکی بچووکە، دوای ئەوەی پێشنیاری هاوسەرگیری ئامۆزاکەی ڕەتکردەوە، کوژرا.
ڕۆژی ٨ی کانونی یەکەم، ژنێکی گەنج بە ناوی توران ئەحمەدپوور، خەڵکی گوندی دیلانشارخ سوفلا سەر بە شاری نقادە، دوای ئەوەی هاوژینکەی ژنێکی دیکەی هێنا، بە شێوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستدا، ڕۆژی دواتر ژنێکی گەنج بە ناوی نێرگس خەڵکی تاران بە بەکارهێنانی حەبی سیانید لەلایەن دەزگیرانەکەیەوە کوژرا.
ڕۆژی ١١ی کانونی یەکەم، کەسێکی خەڵکی گوندی سیاهغوندانی سەر بە ڕەشت، خوشکی هاوژینی پێشووی کە تەمەن ٥٢ ساڵبوو کوشت، سەروار ڕەنجبار هاوژینە تەمەن ٥٦ ساڵەکەی بە بیانووی ناکۆکی خێزانییەوە کوشت، هەر لەو ڕۆژەدا ژنێکی گەنج بە ناوی تانیا شافت، خەڵکی بوکان، بە گوماناویی گیانی لەدەستدا، هەروەها ژنێکی گەنجی خەڵکی ئاراک لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا، بە بیانووی كێشەی خێزانی.
لە ١٢ی کانونی یەکەمدا، پیاوێک لە تەبرێز هاوژینی پێشووی خۆی کوشت، بەهۆی ئەوەی ڕەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە بۆ لای، هەر لەو ڕۆژەدا تەرمی ژنێکی بەتەمەن کە لە گەڕەکی ئەفساریەی تاران دەژی، بە ئەنقەست لەناو ماڵەکەیدا ئاگری تێبەردرابوو، هەر لەو ڕۆژەدا منداڵێکی کچی تەمەن چوار ساڵ بە ناوی نوف سافاری خەڵکی ناوچەی ئاهان ئەفشاری ئەهواز لەلایەن دەستدرێژکارێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا.
ڕۆژی ١٣ی کانوونی یەکەم، سدیقە قوربانی تەمەن ٢٩ ساڵ و حەمیدە جەباری تەمەن ٤١ ساڵ بە تاوانی کوشتن لە زیندانەکانی ورمێ و قم لە سێدارە دران، هەروەها تەرمی محەمەد خالقی "فیدادی" تەمەن ١٥ ساڵ، دانیشتووی شاری تشابهار، دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراو لە پشت زیندانی شارەکەوە دۆزرایەوە.
ڕۆژی دواتر پەرستارێک لە نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا لە کرماشان بە ناوی شەیدا ئەرزانی بە گوماناویی گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەم، ژنێکی تەمەن ٥١ ساڵ لە گەڕەکی فەرهەنجیانی تل خوسرەو لە یاسوج لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا، کە بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە بووە، هەروەها منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی عومران باراکی دانیشتووی شاری سیب و سوران بە دەستی کەسانی نەناسراو کوژرا.
ڕۆژی دواتر ژنێکی نەناسراوی تەمەن ٣٨ ساڵ کە نیشتەجێی تاران بوو، بە هۆکاری نادیار لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.
ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەم، ڕازیە عەباسی تەمەن ٤٠ ساڵ لە زیندانی قەزڵ حسار لە شاری کەرەج بە تۆمەتی کوشتن لەسێدارەدرا، هەروەها تەرمی منداڵێکی کچی تەمەن ١٤ ساڵی نەناسراو کە نیشتەجێی شاری نهاوەندە، دوای چوار ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە، ژنێکی بەتەمەن بەناوی ئامینە عەزیمی دانیشتووی شاری جەوانرو بە گوماناویی گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەم، ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناوی نیکو نازاری زەروونی دانیشتووی شاری کوهدەشت، بە هۆی ئەوەی داوای جیابوونەوەی کردبوو لە لایەن باوک و مام و برایەکییەوە کوژرا، هەروەها تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی ماهاستی نومادیک لە بەنداوی بوکان لەلایەن ماسیگرەکانی ناوچەکە دۆزرایەوە، ڕۆژی دواتر ژنێکی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵکی مەشهەد لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.
ڕۆژی ٢٠ی کانونی یەکەم، دوای ٥٥ ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵی خەڵکی کازیرون لە بیرێکی نزیک شار دۆزرایەوە، ئەو ژنە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرابوو، کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بووە، لە هەمان ڕۆژدا، ژنێکی نەناسراوی تەمەن ٤٥ ساڵ دانیشتووی شاری ورمێ لە شەقامی بۆستان لە گەڕەکی سەعدی ئەو شارە، بە هۆی ناکۆکی خێزانییەوە لەلایەن کەسێکی ناسراوەوە کوژرا، هەروەها فاتمە بازفاند، ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، دانیشتووی ناوچەی ڕومیشکان لە لوڕستان، گیانی لەدەست دا بەهۆی لێدانی توندیەوە لەلایەن براکەی، کە بە دەسکی گسکی کارەبایی لە سەری درابوو.
تەرمی ژنێکی تەمەن ٢٢ ساڵانی خەڵکی کازیرون، کە دوو مانگ پێشتر بە هۆکاری نادیار لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئاگری تێبەردرابوو، لە ٢١ی کانوونی یەکەمدا لە بیرێکی نزیک شارەکەدا دۆزرایەوە، هەروەها ژنێکی گەنج بە ناوی ئاینا موسیزادە دانیشتووی شاری جەوانرود، بەهۆی دزینی زێڕەکانییەوە لەلایەن پەرستارەکەیەوە کوژرا.
بەپێی ئامارەکانی ئەم دواییە، تاوانێکی دڵتەزێن لە ٦ی تشرینی دووەم لە جالق سەراوان ڕوویدا، کە منداڵێکی کوڕی تەمەن پێنج ساڵ بە ناوی سوهەیب "ئیسرافیل" لە ئەنجامی لێدانێکی توند لەلایەن باوکیەوە کوژرا، سەرەڕای ئەوەش، ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەم، پیاوێکی خەڵکی تاران، لە دوای ساڵ و نیوێک، دانی بەوەدانا کە هاوژینە تەمەن ٤٦ ساڵەکەی خۆی کوشتووە و بانگەوازی کردووە کە ژنەکەی داوای جیابوونەوەی کردووە.