”أنامل تبدع”... پێشانگایەکی ژنان لە قامیشلۆ داهێنان و ئیرادەی ژنان بۆ بەرهەمهێنان بەرجەستە دەکات

پێشانگای "أنامل تبدع" (دەستی داهێنەر) لە قامیشلۆ، بە بەشداری دەیان ژن و بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی بازرگانییە بچووکەکان و نیشاندانی توانای داهێنانی ژنان لە دروستکردنی گۆڕانکاریدا کرایەوە.

قامیشلۆ

بەشداربووانی پێشانگای”أنامل تبدع” ”دەستی داهێنەر" دووپاتیان کردەوە، کە بوونی ژنان لە کایەی ئابووریدا چیتر پەراوێز نییە، بەڵکو بووەتە بەشێکی سەرەکی لە یەڤگەری بەرهەمهێنان و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا.

 

ئەنجومەنی ژنانی سووریا بە کۆردیناسیۆن لەگەڵ گروپی پڕۆژە بچووکەکان بۆ کاری دەستی و پیشەی دەستی ژنان، ٢٧ی حوزەیران پێشانگای ”أنامل تبدع” ”دەستی داهێنەر"ی لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و دەیان ژن و خاوەن بازرگانی بچووک بەشدارییان لەو چالاکییە دوو ڕۆژە کرد، کە ئامانجی تیشک خستنە سەر داهێنەری ژنان و پاڵپشتیکردنە لە پڕۆژە بەرهەمدار و پیشەییەکانیان.

 

بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە، کە پێشانگاکە دەرفەتێکی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ نمایشکردنی بەرهەمە دەستکردەکانیان و ناساندنی بازرگانە بچووکەکانیان، هەروەها ئەم جۆرە بۆنانە بەشدارن لە بەهێزکردنی ئابووری ژنان و هانیان دەدەن بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان و گۆڕینی بەهرەکانیان بۆ پڕۆژەی بەرهەمدار، بەمەش ئامادەبوون و ڕۆڵیان لە کایەی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بەهێزتر دەبێت.

 

لە هەموو گۆشەیەکی پێشانگاکەدا چیرۆکی ئەو ژنانە بەرجەستە دەکرێن کە خولیای خۆیان گۆڕیوە بۆ بەرهەمی بەرجەستە، لە کاری دەستی نەریتی تا کاری هونەری، ژنان بەرهەمی ساڵانێکی دوور و درێژی ماندووبوون و ئیرادە بۆ بەرهەمهێنان سەرەڕای بارودۆخ و ئاستەنگەکان نمایش دەکەن، پێشانگاکە ئامانجی ئەوەیە کەشێک بێت کە ئەزموونە جیاوازەکانی ژنان تێیدا کۆدەبنەوە، هەروەها سەکۆیەک بدرێت بە ژنان بۆ ناساندنی کارەکانیان بە کۆمەڵگە.

 

 

 

ن جوانی و گۆڕانکاری دروست دەکات

 

مونا یوسف، کارگێڕی نوسینگەی ژنانی سووریا لە قامیشلۆ لە وتاری دەستپێکی خۆیدا دووپاتی کردەوە، کە ژنان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا توانای خۆیان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و دووپاتکردنەوەی بوونی خۆیان لە بوارە جیاوازەکاندا سەلماندوویانە، بوونەتە هاوبەشی بناغە لە بونیادنانی کۆمەڵگە و بزوێنەری گۆڕانکاریدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەنجومەنەکە بەردەوامە لە پاڵپشتی و بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەوە لە ڕێگەی وەرگرتنی دەستپێشخەرییەکانی ژنان و دابینکردنی پاڵپشتی بۆ بازرگانە بچووکەکان و دروستکردنی کەشێک کە ژنان بتوانن پەرە بە کارەکانیان بدەن.

 

مونا یوسف ئاماژەی بەوەدا، کە بازرگانییە بچووکەکان بە سەرۆکایەتی ژنان بوونەتە سەرچاوەی داهات و دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی ئابوورییان، وتی:: پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانە تەنها بە هاوکاری دارایی سنووردار نییە بەڵکو بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوونی ژنان و هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە بەرهەمهێنان و بەشداریکردنی چالاکانە لە کۆمەڵگەدا لەخۆدەگرێت.

 

نمایشێکی هەمەچەشن و چالاکییە کارلێککارەکان

 

پێشانگاکان لە چنین و دورینەوە تا ئیکسسوارات و بەرهەمە میراسییەکان و کاری دەستی دەستیپێکرد، کە ناسنامەی کولتووری ناوچەکەیان پیشان دەدا و تیشکیان خستە سەر توانا سەرنجڕاکێشەکانی ژنان لە بەرهەمهێنان و داهێناندا.

 

چالاکییەکانی پێشانگاکە لە نمایشکردنی بەرهەمەکان زیاتر بوو، چالاکییەکانی کات بەسەربردن و پێشبڕکێی منداڵانی لەخۆگرتبوو، ئەم بۆنانە ئامانجیان دروستکردنی کەشێکی خۆش و زیندوو بوو، دەرفەتی بەشداریکردن بۆ خێزانەکان و پەروەردەکردنی کارلێک لە نێوان پێشانگەوان و سەردانکەران.

 

لە ڕێگەی ئەم بۆنەیەوە، ژنانی بەشداربوو دووپاتیان کردەوە، کە داهێنەری ژنان هیچ سنوورێک ناناسێت، هەروەها ئەو دەستانەی کە داهێنەری و پیشەسازی و بەرهەم دەهێنن توانای داڕشتنی داهاتوویەکی گەشاوەتریان هەیە، کە تێیدا ژنان هاوبەشی بناغەی بن لە گەشەپێدان و ڕۆڵێکی کارا دەگێڕن لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و سەقامگیرتر.