٩٦ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم خوێندنگەی ژنان لە سلێمانی تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ ٩٦ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم خوێندنگەی ژنان لە سلێمانی تێپەڕدەبێت کە ناوی "سلێمانی کچان" بوو.

ناوەندی هەواڵ

بۆ یەکەمجار لە سلێمانی ناونوسکردنی منداڵانی کچ لە رۆژی ٢١ی نیسانی ١٩٢٦ دەستیپێکردووەو ئەمەش بۆ ئەو سەردەمە ڕێچەشکێنی و گۆڕانێکی گەورەو پێشکەوتووخوازانە بووە لە بیرکردنەوەی خەڵکی شارەکە.

 

ھەربۆیە "سلێمانی کچان" یەکەم خوێندنگە بوو کە منداڵانی کچ لە سلێمانی ڕوویان تێکرد بۆ خوێندن.

 

گوزیدە یاموڵکی بەرێوەبەری خوێندنگەکە بوو، خەڵکی باکوری کوردستان بووەو ئەو خوێندەوارییەی کە ھەیبوو لەوێ فێر ببوو.

 

هەروەها یەکەم ژنی کورد کە بووەتە مامۆستا لە سلێمانی لەساڵی ١٩١٣ "مەلیحەخانی قازی"بوو، ئەم ژنە رێچکەشکێنە یەکەم مامۆستا بووە کە لەساڵی ١٩١٤ بۆ ١٩١٥ وانەی بە منداڵانی کچ لە ژوورێکی گڵی داڕوخاودا وتووەتەوە.