٩ کۆچبەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەستی سوریا کرابوون، گەڕێنرانەوە ئێران
٩ کۆچبەر لە ئیستەنبوڵ لەلایەن تورکیاوە دەستبەسەرکران و ڕادەستی هێزەکانی بەرەی نوسرە لە سوریا کران، گەڕێنرانەوە بۆ تورکیا و لەوێوە بۆ خاکی ئێران ڕەوانە کران.
ناوەندی هەواڵ
٢٢ی ئابی ساڵی ڕابردوو، ٩ کۆچەری کورد لە شاری پاوە و سەردەشت لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێرانەوە لە پارێزگای کرماشانەوە بە شێوەیەکی یاسایی چوونەتە تورکیا و لە ئیستەنبوڵ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەرکران.
دەوڵەتی تورکیا ئەو ٩ کۆچبەرەی دەستبەسەرکرد و لە دەروازەی سنوری عەزیزەوە ڕادەستی بەرەی نوسرە کرد، دواتر ئەو ٩ کۆچبەرە لەسەر دەروازەی سنوری گوربولەکێ لە بایەزید گەڕێندرانەوە و ڕادەستی دەسەلاتدارانی ئێران کران، ئەوانیش هاوڵاتییەکانیان گواستەوە بۆ بنکەی پۆلیسی خۆیی لە ئێران.
جێی ئاماژەیە ٩ کۆچبەرەکە ویستوویانە لە تورکیاوە کۆچ بکەن بەرەو ئەوروپا و لە دارستاندا لەلایەن جەندرمەی تورکیاوە دەستبەسەرکراون، کەسوکارەکانیشیان لە ماوەی بێسەروشوێن بوونیان بۆ ماوەى چەندین ڕۆژ لەسەریەک لە بەردەم بیناى باڵیۆزخانەى تورکیا لە تاران گردبوونەوەیان ئەنجام دەدا و تێیدا داواى ئاشکراکردنى چارەنووسى ڕۆڵەکانیان کرد.
ت.پ