٨ پەرلەمانتاری ژنی هەرێمی کورستان داوای کۆبونەوەی بەپەلەی پەرلەمان دەکەن

٢١ پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان کە ٨یان ژنن واژۆیان کردووە کە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەزوویی دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوەو دەڵین: "ناکرێت لەم دۆخە خراپەی هاوڵاتیاندا، تاکە دەزگای نوێنەرایەتی خەڵک بە ئەرکەکانی هەڵنەسێت".

ناوەندی هەواڵ

ئەو ٢١ پەرلەمانتارە لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ڕای گشتی دەڵین: "پاش باشبوونی دۆخی دارایی و داهاتی هەرێم، دابەشنەکردنی مووچەی مووچەخۆران جێگەی داخەو وەڵامنەدانەوەی کێشەکانی هاووڵاتیان لەلایەن حکومەتەوە جێگەی سەرسوڕمانە، لەلایەکی ترەوە ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە کوردستانی خستووەتە دۆخێکی مەترسیدار، چونکە ناکرێت لەم دۆخە خراپەی ژیانی هاووڵاتیاندا، تاکە دەزگای نوێنەرایەتی خەڵکیش کە پەرلەمانە بە ئەرکەکانی هەڵنەستێت و بەپاساوی نایاسایی و ناڕەوا کارو کۆبوونەوەکانی ڕاگرێ".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بۆیە ئێمە وێڕای سەرکۆنەی ئەم سیاسەتە چەوتەی حکومەت، لە هەمانکاتدا داوا دەکەین دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە زوویی کۆبوونەوەکانی دەستپێبکاتەوەو وەڵامگۆی داواو ناڕەزایی خەڵک بێت".

 

ناوەکان:

١.ڕوپاک ئەحمەد

٢.شێرکۆ جەودەت

٣.عومەر گوڵپی

٤.عەلى حەمه صالح

٥.كاوه عەبدولقادر

٦.ديارى ئه نوه ر

٧.شيرين ئه مين

٨.مژدە محمود

٩.ئه بوبكر عومەر عەبدوڵا

١٠.سيروان بابان

١١.شايان كاكه صالح

١٢.سه رچنارئەحمەد

١٣.ئيسماعيل سگیری

١٤.سيپان ئامێدی

١٥.هەلز ئەحمەد بۆتانی

١٦.دابان محەمەد

١٧.هيمداد صەباح

١٨.محێدین حوەسەن

١٩.ئاشنا عەبدوڵا

٢٠.به درييه ئیسماعيل

٢١.جەلال محەمەد.