٧٥ هەزار گەشتیار ڕوویان لە هەڵەبجە کردووە
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە کە ڕاگەیاندراوە، ٧٥ هەزار گەشتیار لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژندا ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەورامان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کردووە.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە کە ڕاگەیاندراوە، زیاتر ٧٥ هەزار گەشتیار لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژندا ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەورامان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کردووە.
غەریب ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەدا دوو ڕۆژ پێش جەژن سێ بنکەی سەرژمێری گەشتیارییان ئامادەکردووە تا بە وردی ئامارەکان کۆ بکەنەوە.
بەپێی ئامارەکان لە دووەم ڕۆژی جەژندا سەیرانگای ئەحمد ئاوا ١٧ هەزار و ٣٩٥ هاوڵاتی سەردانییان کردووە بە ٢١٢٨ ئۆتۆمبێلەوە، بۆ هەورامان واتە بیارە و تەوێڵە ٧٥٦١ کەس بە ١٥٧٢ ئۆتۆمبێل، هەروەها بۆ سەیرانگای چاوگ لە کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ تا ٦ی ئێوارە ٢٦٩١ کەس سەردانیکردووە.
ئاماری ناوچە گەشتیارییەکانی ئەحمەد ئاوا و هەورامان لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ٢ی نیوەڕۆ کۆکراونەتەوە و کە ئەو ڕێژە زۆرەی گەشتیاران تەنها لە دووەم ڕۆژی جەژندا سەردانیان کردووە، بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە کۆی گشتی گەشتیاران لە سێ ڕۆژی جەژندا نزیکەی ٧٥ هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە.