زمانی مازەندەران لە ئێران لە لێواری لەناوچووندایە

زمانی مازەندەران کە لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران قسەی پێدەکرێت، لە لێواری لەناوچووندایە ئەو ژنانەی کە لەو هەرێمە دەژین هەوڵ دەدەن بە زمانی مازەدەرانی قسە بکەن.

 

 

ڕۆژین قادری

 

سەردەشت-هەزاران زمان لە جیهاندا ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبنەوە یەکێک لەو زمانانە زمانی مازەندرانییە کە لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران قسەی پێدەکرێت، ئەم زمانە کە یەکێکە لە زمانە هیندی و ئەوروپییەکان، سەر بە زمانی باکووری ڕۆژئاوای ئێرانە، مازەندەرانی (مازەریونی، تاپەری) بە شێوەیەکی سەرەکی لە لای باشووری مازەندەران لە پارێزگاکانی گیلان و گوڵستان قسەی پێدەکرێت.

 

"مەترسی لەناوچوون هەیە"

فاتمە موسەوی کە تەمەنی 45 ساڵی و دانیشتووی گوندەکانی مازەندەرانە، ئاماژەی بەوەکرد کە گرنگی بە زمانی مازەندەرانی خۆی دەدات و وتی: "من هەمیشە لە کاردا بە مازندەرانی قسە دەکەمو من دوو کچ و کوڕێکم هەیەو ئەم زمانەیان فێردەکەم، فێری زاوارەی تاپەریم کردن، من هەوڵم دا لەگەڵ کلتوری خۆم بژیم، بەڵام خەڵکی زیاتر کە لە لادێ دەژین بەم زمانە دەدوێنو زۆربەی خێزانەکان بۆ کارو پەروەردە منداڵەکانیان فێری فارسی دەکەن،  دانیشتوانی گوندەکان لە زاراوەی تاپەری تێدەگەن، بەڵام ناتوانن قسە بکەن و ڕووبەڕووی وێرانکاریی دەبنەوە".

 

"زمانی فارسی بە بایەختر دەبینرێت"

تیسا مارثشیان تەمەن 31 ساڵ دانیشتووی شاری بابۆلی ئێران باس لەگرنگی زمانی دایکی دەکات و ئاماژەی بەوەکرد لەبانکدا کاردەکات و قسەکردنی تاپەری باش نییە، وتی: "ڕاستە زاراوەی تاپەری لە لێواری لەناوچووندایە چونکە زمانی فارسی بە گرنگ دەبینرێت".

 

"مەترسیی زمان کەمدەبێتەوە کاتێک پەروەردەی قوتابخانە هەبێت"

ڤانۆشی حسێنی تەمەن 24 ساڵیش ئاماژە بەوە دەکات کە زمانی مازەدەرانی لە پاشەکشەدایەو دەڵێت دەبێت لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا زاراوەی تاپەری زیاتر قسەی پێبکرێت ڤانۆشی حوسینی ڕایگەیاند، کە ئەم زمانە ڕووبەڕووی لەناوچوون دەبێتەوەو وتی: "پێویستە ئەم زمانە بگەیەنین بە نەوەی نوێ من ڕۆڵی مۆسیقا بەم زمانە باش دەزانم، زاراوەی تاپەری نەماوە چونکە زۆرێک لە ڕستە ڕەسەنەکان بەم زمانە قسەی پیناکرێت و ڕستە فارسییەکان لە شوێنی بەکاردەهێندرێت، زمانی مازەدەرانی هەزاران ساڵە هەیەە، بەڵام ئێستا لە نێوان نەوەی نوێدا قسەی پێناکرێت و لە لێواری لەناوچووندایە، ئەگەر مۆسیقای میللی مەزەندەرانی بەهێز بکرێت و زمانی مازەدەرانی لە قوتابخانە و کۆلێژەکاندا فێربکرێت ئەوا مەترسی لەدەستدانی ئەم زمانە کەم دەبێتەوە".