٦ ژنی کورد کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەدا هەڵپەڕی بوون دەستبەسەر کران

٦ ژنی گەنج کە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا هەلپەڕیون و دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنیان بڵاوکردەوە، لە هیرشە ڕەگەزپەرستەکاندا کرانە ئامانج و لە شاری سێرت لە هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکران.

ناوەندی هەواڵ

 

٦ ژنی گەنج بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ئەو وێنانەی لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شارەدێی میسیرجی شاری سێرت گیراون و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکراونەتەوە، دەستبەسەرکراون.

 

دوای بڵاوکردنەوەی دیمەنەکان، لە ئیلیح و سێرت پۆلیس هەڵیانکوتایە سەر ماڵان، ٦ ژنی گەنج کە لە دیمەنەکاندا هەبوون دەستبەسەر کران، ئەو ژنە گەنجە دەستبەسەرکراوانە گواستراونەتەوە بۆ بەشی پۆلیسی سێرت.

 

 پارێزگار ئیدیعای کردووە کە گەنجان "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکەیان" کردووە.