٥٠ دۆنم پوش و پاوان لە شارباژێڕ سووتا
دووبارە لە ژێر ناوی هۆکاری نادیار، ئاگرێكى فراوان لە سنوورى سیتەک کەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری سرووشتی و ڕەز و باخى هاوڵاتیان سووتان.
ناوەندی هەواڵ
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە پەیجى تایبەت بەخۆیان لە فەیسبوک بڵاویان کردووەتەوە، ئاگرێكى فراوان لە گوندى زەردەبى سەر بە شارەدێى سیتەک لە سنوورى سلێمانى کەوتەوە.
بەهۆى ئاگرەکەوە ٥٠ دۆنم لە پوش و پاوان و باخ و ڕەزى هاوڵاتیان سووتان، بە پێی زانیارییەکان ئاگرەکە بە هۆکارێکی نادیار کەتووەتەوە.
بەهاوکارى دانیشتووانى ناوچەکە و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە تواندراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.