٤٠ کەس کوژراون لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ئەمەش بەرزبوونەوەی مەترسیداری کوشتنەکان لە سووریا دەردەخات

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، تەنها لە پێنج ڕۆژی ڕابردوودا کوژرانی ٤٠ کەسی لە ڕووداوە جیاجیاکان لە سەرانسەری سووریا بەڵگە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوچەکانی سووریا شایەتی تێکچوونی خێرای ئاژاوەی ئەمنین، لەگەڵ زیادبوونی مەترسیدار لە ڕێژەی کوشتن و تیرۆرکردن لەسەر بنەمای خێڵی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نزیکەی تەواو نەبوونی دەوڵەتی یاسا و بڵاوبوونەوەی بەربڵاوی چەک لە نێو خەڵکی مەدەنی و گروپە چەکدارەکاندا.

 

لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٦ی تشرینی یەکەمدا، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە زنجیرەیەک ڕووداوی جیادا گیانلەدەستدانی ٤٠ کەسی تۆمارکردووە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، ئەم ڕووداوانە بریتی بوون لە تاوانی خێڵی و پەیوەندیدار بە تۆڵەسەندنەوە، تیرۆر، بۆردوومان، هەروەها تاوانی ناوخۆی و تاوانکاری، ئەم پەرەسەندنەی توندوتیژی بە ڕوونی ڕەنگدانەوەی بەردەوامی تێکچوونی ئەمنییە لە سەرانسەری ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا.

 

ڕوانگەکە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی یەکەم ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە بریتی بوون لە تاوانی خێڵی و خێزانی، تاوانی تاوانکاری و تاکەکەسی، تەقەی هەڕەمەکی، تەقینەوەی نارنجۆکی دەستی، یان قوربانییەکانی دەرئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەی جەنگ، جگە لە تەقەی چەکدارانی نەناسراو کە لە کاتە جیاوازەکاندا ڕوویانداوە، ئەم ژمارەیە ڕەنگدانەوەی ئاژاوەی ئەمنی بەردەوام و چەندین سەرچاوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا.

 

 نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بەردەوامی دابەزینی ڕۆژانەی قوربانیانی مەدەنی، لە ژێر ڕۆشنایی تاوانە جۆراوجۆرەکان، لەوانە تاوانە خێڵی و پەیوەندیدارەکان بە تۆڵەسەندنەوە و خێزانییەکان، ئەمەش نیشاندەرێکی مەترسیدارە بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیکەری کۆمەڵایەتی و دابەزینی بەها کۆمەڵایەتییەکان لە سووریا، هۆشداریدا لەوەی کە نەبوونی دادپەروەری و لێپرسینەوە و بەردەوامی بڵاوبوونەوەی چەک لە دەرەوەی کۆنترۆڵی دەوڵەت، نیشانەی توندوتیژی و ئاژاوەی زیاترە و خەڵکی مەدەنی قورسایی دەرئەنجامەکانی لە ئەستۆ دەگرن.

 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ داوای لە هەموو لایەنەکانی سووریا کرد، کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و هەنگاوی بەپەلە بنێن بۆ بونیادنانەوەی دادپەروەری و دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر بناغە پیشەیی و جگ٣لەوانەی خێڵن، هەروەها دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییەکان و بنەماڵەکانیان دوور لە لۆژیکی تۆڵەسەندنەوە.