٤ کەس کە یەکێکیان ژنێکی دووگیان بوو بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەوە خنکان

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند کە بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە لە دورگەکانی نزیک ئیسپانیا، چوار کەس کە ژنێکی دووگیان و منداڵێکیان لەگەڵدا بووە، خنکاون.

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند ٥ کەس کە لە نێویاندا ژنێکی دووگیان و منداڵێک هەبوو بەهۆی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا لە نزیک دوورگەکانی کەناری لە ئیسپانیا.

 

بەپێی ڕاگەیاندنی وڵاتی ئیسپانیاش شەوی ٥ شەممە ١٧ی حوزەیران، بەلەمێک کە ٤٩ سەرنشینی تێدا بووە ژێرئاو کەوتووە، تیمەکانی فریاکەوتن ٤٤ کۆچبەریان ڕزگارکردووە و پێنجیان خنکاون.

 

لەنێو ڕزگاربووەکانیشدا ١٢ کۆچبەریان بریندار بوون و نێردراونەتە نەخۆشخانە.

 

ت.پ