٣٨ ساڵەی کیمیاباران کردنی سەردەشت بە چەکی کیمیایی بەبیر‌هێندرایەوە

٣٨ ساڵ بەسەر کیمیاباران کردنی سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێدەپەڕێت، زیانبەرکەوتووان دەڵێن: ۆژ بەڕۆژ بارودۆخی برینداران تێکدەچێت.

هەڵەبجە

 

٣٨ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن رژیمی بەعسی عێراقی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چەکی کیمیایی کیمیاباران کرا، تیایدا ١١٠هاوڵاتی شەهید بوون و زیاتر لە ٨ هەزار کەسیش بریندار بوون و تاوەکو ئێستا بەدەست ئەو برینانەوە دەناڵێنن.

 

پاشنیوەرۆی دوێنێ ٢٨ی حوزەیران، لە سەر مەزاری شەهیدان لە هەڵەبجەم لە لەلایەن تۆری ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە,و کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەوە، ٣٨ ساڵەی کیمیاباران کردنی سەردەشت بە چەکی کیمیایی کرایەوەو تاجە گوڵینەی ریزو وەفایان لەسەر مەزارەکە دانا.

 

بەبیرهێنانەوەی ئەمساڵ لەناو هەڵەبجەدا بوو، ئەوەش پاش ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی نیوان ئیران و ئیسرائیل کە بەرۆکی ناوچەکەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتەوە، پێشتر ساڵانە هەڵەبجەییەکان دەچوونە سەردەشت سەردەشت بەلام ئەمساڵ نەتواندرا بچن و لەوێ بەشداری بکەن.

 

رووبا محەمەد، برینداری چەکی کیمیایی و ئەندامی کۆمەلەی قوربانیان وتی:سەری ڕێز بۆ سەر شەهیدانی هەڵەبجەو سەردەشت دادەنەوێنین و هەڵەبجەو سەردەشت دوو برین و یەک ئازارە، پیمان خۆش بوو لەوێ بەشدار بین لەگەڵیان بەڵام نەمانتوانی لەوێ بەشدار بین لێرە بەبیرهێنانەوەیان بۆ دەکەین.

 

وتیشی: ڕۆژ بەڕۆژ برپندارەکانی هەردوولا بارودۆخیان تێکدەچێت و ژیانیان نالەبار دەبێت، بەڵام خەمساردی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە وایکردوە برینەکان ساڕیژ نەبێت، هواخوازین ئەم خەمە نەچێتە دڵی هیچ گەڵێکی تر لە جیهاندا.