٣٧%ی هاوڵاتیانی عێراق داوای خزمەتگوزاری تەندروستی، ئاو و خوێندن دەکەن
بەپێی ڕاپرسییەکی حکومەتی عێراق، ۳۷% ی هاوڵاتیان داوای خزمەتگوزاری تەندروستی، ئاو و خوێندن لە دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاكان دەكەن.
ناوەندی هەواڵ
لە راپرسییەكی حكومەتی عیراقدا کە لە ۱٥ پارێزگا ئەنجام دراوە لەبارەی ئەوەی هاوڵاتی چی لە حكومەتی خۆجێی چاوەڕوان دەكات، دەركەوتووە، ۳۷% ی هاوڵاتیان داوای خزمەتگوزاری تەندروستی، ئاو و خوێندن لە دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاكان دەكەن و كەمترین داواكاریش لەسەر فەراهەمكردنی ئاسایشە كە لە ٥% ە.
هەر بە گوێرەی ڕاپرسییەكە، زۆرترین داواكاری بۆ فەراهەمكردنی دەرفەتی كار لە كەركوكە، لە كاتێكدا سەڵاحەدین بێ هیواترین و بەسرە گەشبینترینن لەوەی ئەو حكومەتە خۆجێیانە دەتوانن پێشكەشی بكەن.
١٨ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٣، دوای ۱۰ ساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق كرا و تاوەكو ئێستا حكومەتی جۆجێیی دیالە و كەركوك بەهۆی ڕێكنەكەوتن لەسەر پۆستی پارێزگار پێكهێنەهێندراون.