٣٢حاڵەتی دەستدرێژی بۆ سەرمنداڵانی کچ و ژنان لە فاشر بەڵگەدارکراوە

تۆڕی پزیشکانی سودان ٣٢ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵی کچ و ژنانی ئاوارەی لە فاشرەوە تا تەویلە بەڵگەدار کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و پاراستنی بەپەلەی بۆ ڕزگاربووانی تاوانەکانی جەنگ کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

 هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، دوای گەمارۆدانی ١٨ی تشرینی دووەم بۆ سەر شاری فاشر ئەو شارە گرنگە ستراتیژییەی کە دەکەوێتە ناوچەی دارفور لە ڕۆژئاوای سودان، توانیان کۆنترۆڵی بکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان بەڵگەی کوشتنی بەکۆمەڵ و کردەوەی توندوتیژی سێکسییان تۆمارکردووە.

 

تۆڕی پزیشکانی سودان ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی تشرینی دووەم لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گروپی پزیشکی و مەیدانی خۆیان لە ماوەی یەک هەفتەدا ٣٢ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسییان بەڵگەدارکردووە، ئەویش بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی پزیشکی جێی متمانە و دانپێدانانی مەیدانی، کە دژی ئەو منداڵە کچانە ئەنجامدراون کە لە فاشرەوە ئاوارە بوون بۆ ناوچەی تەویلە.

 

تۆڕەکە بڵاویکردەوە، بەشێک لە حاڵەتە بەڵگەدارەکانی دەستدرێژی سێکسی کە لە ناو شاری فاشردا ڕوویانداوە دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا دەستی بەسەردا گیراوە، لەکاتێکدابووە کە ئەو منداڵە کچانە هەوڵیان داوە بۆ هەڵاتن بەرەو ناوچەی تەویلە لە ناوچەی دارفو، بەڵام دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

 

ئەو ئیدانەی توندی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو دەستدرێژیانەی کە گوایە لەلایەن ئەندامانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە شاری فاشر دژی منداڵانی کچ و ژنانی ئاوارەبوو لە ناوچە جێناکۆکەکان کراوەتە سەریان، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پێشێلکارییانە "پێشێلکارییەکی ئاشکرا"ی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پێکدەهێنن و دەگەنە "تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی".

 

 

''داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی خێرا دەکات''

هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە تەواوی بەرپرسیارێتی ئەم پێشێلکاریانەیان لە ئەستۆ گرت و داوای لێکۆڵینەوەیەکی خێرا و سەربەخۆی نێودەوڵەتی کرا بۆ ئاشکراکردنی بارودۆخی تاوانەکان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی، هەروەها لە بەیاننامەکەدا داوای پاراستنی دەستبەجێ بۆ ڕزگاربووان و شایەتحاڵەکان کراوە، هەروەها دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتنێکی بێ بەربەست بۆ ڕێکخراوە پزیشکی و مرۆییەکان بۆ پێشکەشکردنی چاودێری تەندروستی پێویست و پاڵپشتی دەروونی و یاسایی.

 

ژمارەیەکی زۆر لە شایەتحاڵەکان کە پشتگیری لە گرتە ڤیدیۆییەکان دەکەن کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، باس لە "دڕندەییەکانی ناو شارەکە دەکەن، کە بە تەواوی پەیوەندییەکان پچڕاوە".

 

لای خۆیەوە جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند: نەتەوە یەکگرتووەکان کار لەسەر ناردنی گروپێکی هەڵسەنگاندن دەکات بۆ فاشر، هەروەها چەندین چیرۆکی بیستووە سەبارەت بەو "ترسناکییە" کە ڕزگاربووانی شاری فاشر تووشی بوون دوای ئەوەی هێزەکانی پشتیوانی خێرا کۆنترۆڵی کرد.

 

ڕوونیکردەوە، لەگەڵ ئەو ژنانەی لە تەویلە کۆبووەتەوە کە تووشی "ترسناکییەکانی گەمارۆدانی فاشر" بوون، وە جەختی لەسەر پێویستی پێشکەشکردنی پاراستن و هاوکاری مرۆیی بۆ ژنانی ئاوارەبووی سودان کردەوە، هەروەها ''ئەم ژنانە چیرۆکی توندوتیژییان هاوبەشە؛ ''ترسیان هەیە لە ئەگەری بەردەوامبوونی توندوتیژی، وە پێیان وتم کە لێرە ''تەویلە'' شوێنێکی هیوا و سەلامەتییان دۆزیوەتەوە، بەڵام نازانن دۆخەکە تا چەند بەردەوام دەبێت، ئەوەش پەیوەستە بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئامادەیی جیهان بۆ گوێگرتنیان و ئەو پاراستنەیان بۆ دابینبکرێت کە دەبوو پێشتر دابین بکرایە''.